ڤاڵڤێردی لەبەردەم ژمارەیەكی مێژوویدایە

وەرزش

09/01/2020‌ 379 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەنگاوێكی گرنگ لەبەردەم ئەرنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەیە، بۆ ئەوەی ژمارەیەكی مێژوویی تۆمار بكات.

بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ ئەو ژمارەیەی ڤاڵڤێردی دەتوانێت تۆماری بكات، لەیارییەكانی جامی شای ئیسپانییە، كە ئێستا یارییەكانی لەوڵاتی سعودییە بەرێوەدەچێت.

ئەو ژمارەیەی ڤاڵڤێردی تۆماریكردەكات، پێشتر هەریەكە لە پیپ گواردیۆلاو یۆهان كرۆیف لەیانە كەتەلۆنییەكە تۆماریان كردووە.

گواردیۆلا لەساڵەكانی 2009، 2010، 2011، جامی سوپەری بردووەتەوەو كرۆیفیش لەساڵەكانی (1991، 1992، 1994).

ئەگەر ڤاڵڤێردی ئەمساڵ نازناوەكە بەرێتەوە، ئەوە ناوی دەچێتە مێژووی یانەی ئیسپانی، چونكە لەساڵەكانی 2015 بۆ 2018 براوە بووەو ئەمساڵیش بیباتەوە ئەوە ژمارەی پێوانەیی دەشكێنێت.

هـ ـ ح