شارپرێس:
ئاژانسی ڕۆیته‌رز دیوێكی دیكه‌ی شه‌وی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت "تۆڕێكی هه‌واڵگریی عێراقی و سوریی هاوكاربوون بۆ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی".
ڕۆیته‌رز له‌ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌لدا ورده‌كاریی شه‌وی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی ئه‌و لایه‌نانه ئاشكرا ده‌كات كه هاوكاربوون بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه و ده‌ڵێت"سوله‌یمانی له‌دیمه‌شق به‌بێ تێپه‌ڕین به كۆنتڕۆڵی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و وڵاته و به فڕۆكه‌ی ئێرباس-A320 كه‌شتی عێراقی كردووه، به‌هۆی مه‌ترسیه ئه‌منییه‌كانه‌وه قاسم سوله‌یمانی ڕه‌تیكردوه‌ته‌وه به فڕۆكه‌ی تایبه‌ت گه‌شته‌كه‌ی بۆ عێراق ئه‌نجامبدات، به‌ڵكو مه‌به‌ستی بووه به فڕۆكه‌ی ئاسایی گه‌شته‌كه‌ی بكات".
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی عێراق فڕۆكه‌كه كاتژمێر 12:30 خوله‌كی به‌یانی گه‌یشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، له‌وێش به‌بێ تێپه‌ڕبوون به كۆنتڕۆڵی فڕۆكه‌خانه تێپه‌ڕبووه و له‌ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه شاندێكی حه‌شدی شه‌عبی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس پێشوازیی كردووه، پاش چونه نێو ئۆتۆمبێله‌كانیان موشه‌كه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كه‌مجار ئۆتۆمبێله‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیسی كردوه‌ته ئامانج، پاشان ئۆتۆمبێلی دووه‌م كه پاسه‌وانه‌كانی تێدا بووه، كراوه‌ته ئامانج".
ڕۆیته‌رز زانیاریی نهێنیتر له‌باره‌ی كوشتنی سوله‌یمانیه‌وه ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت "هه‌ر دوای كوشتنی سوله‌یمانی به چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م به‌رپرسانی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ده‌رگای فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدایان داخستووه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه له‌گه‌ڵ ده‌یان كارمه‌ندی ئه‌منیی فڕۆكه‌خانه‌كه، به‌وانه‌ش كه كاری هه‌واڵگرییان كردووه".
فالح فه‌یاز، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق خۆی سه‌رپه‌رشتی لێكۆڵینه‌وه‌كانی كردووه و گومانی به‌هێز هه‌یه كه تۆڕێكی هه‌واڵگریی عێراقی-سوریی هاوكاری ئه‌مریكییه‌كانیان كردووه به‌دیاریكراویش چوار كه‌سن كه هاوكاربوون بۆ دیاریكردنی شوێنه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی به وردی، پاشان موشه‌كه‌كانی ئه‌مریكا سوله‌یمانییان كردوه‌ته ئامانج.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كارده‌كات و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه ده‌ڵێت "بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر لێكۆڵینه‌وه‌م له‌گه‌ڵدا كرا، ئه‌وان مۆبایله‌كه‌ی منیان برد و یه‌ك ملیۆن پرسیاریان لێكردم له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ پێش نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی سوله‌یمانی چ داواكارییه‌كم ئاڕاسته‌كراوه".
به‌رپرسانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كوشتنی قاسم سوله‌یمانی گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ڕاستیه‌ی، گه‌شته‌كه‌ی فه‌رمانده‌كه‌ی فه‌یله‌قی قودس له دیمه‌شقه‌وه بۆ به‌غدا بۆ ئه‌مریكییه‌كان دزه‌ی پێكراوه، كاری ئه‌و شانه هه‌واڵگرییه‌ی نێو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداش ئه‌وه‌بووه كاتی گه‌یشتنی سوله‌یمانی و ورده‌كاریی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی بده‌نه ئه‌مریكییه‌كان.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ڕه‌تیده‌كاته‌وه كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و زانیارییه ئاشكرابكات كه بوه‌ته هۆی كوشتنی سوله‌یمانی و شوێنه‌كه‌ی ناوبراوی به‌دیاریكراوی ئاشكراكردووه، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت "به‌ر له‌چه‌ند ڕۆژێك له‌كوشتنی سوله‌یمانی، چاودێری جموجوڵه‌كانیمان كردووه".
ڕ. ج