ناسا ئەو موشەكەی نمایشكرد كە مرۆڤ دەباتە سەر مانگ

هەمەڕەنگ

14/01/2020‌ 595 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناسا بەشی ناوەكی موشەكە نوێكەی نمایش كرد، كە دەتوانێت مرۆڤ بەرەو بۆشایی ئاسمان‌و سەر مانگ بەرێت.

سیستەمی بەشی ناوكی موشەكە گەورەكەی ناسا لە نیو ئۆرانس و لویزیانا نماشكرا و دەبرێت بۆ میسیسیپی بۆ تاقیكردنەوە.

سیستەمی  هەڵدانی  بۆشایی SLS ڕۆڵێكی گرنگی دەبێت لەپرۆگرامەكانی ناسادا، كە ئەم پرۆژێكە هیوایەكە بۆ گەڕاەوەی مرۆڤ بۆ سەر مانگ لەساڵی ٢٠٢٤.

هەرچۆنێك بێت، لە كۆتایی ٢٠٢٠ دا بەنیازن تاقیكردنەوەی فڕینی بۆ بكەن، هەرچەندە دەكرێت بكەوێتە ٢٠٢١ وە.

هەر، كە بەتەواوەتی تەواو بوو ئەوا  SLS دەبێت بە بەهێزترین موشەكی ئاسمانی لە جیهاندا، ئەمەش سەرسامكەر نییە، چونكە ئەندازەكردنی موشەكێكی ئاوا، كە زۆربەی ساڵەكانی دەیەی ڕابردوو پێوەی خەریك بوون.

بەشە ناوەكییەكەی ئەو موشەكە لە ناوەندی تایبەتی ناساوە بە كەشتی بۆ میسیسیپی دەگوێزرێتەوە، لەو شوێنەدا تاقیكردنەوەی لەسەر دەكەن.

ئەم تاقیكردنەوەش بە چەند هەنگاوێكی گەوردا دەڕوات بۆ دەرچوونی موشەكەكە، بەڵام بەبێ ناردنی موشەكەكە بۆ ئاسمان.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل