گواستنەوەی رۆح.. دۆناودۆن ڕاستەقینەیە نەك ئەفسانە

تەندروستی

09/02/2020‌ 1359 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناودۆن، پرۆسەی گواستنەوەی ڕۆحە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر، بەشێك لە فەیلەسوف و ئایینەكان باوەڕیان بەوە هەیە كاتێك كەسێك دەمرێت، ڕۆحەكەی دەگوازرێتەوە بۆ كەسێكی تر، كە تازە لە دایك دەبێت، یان ئاژەڵێك. 

زۆرێك لە زانایان پێیان وایە ئەم حاڵەتە ئەفسانە و خەیاڵییە، بەڵام زانایەك لەڕووی زانستییەوە دەیسەلمێنێت، كە دەشێت ئەم حاڵەتە ڕاستەقینەبێت و ڕووبدات.

ئییان ستیڤنسۆن، پزیشكی دەروونی پێشوو لە زانكۆی ڤێرجینیا و سەرۆكی پێشووی بەشی پزیشكی دەروونی و مێشك تا مردنی لە ساڵی 2007 ژیانی زانستی خۆی هەمبەر پرسی دۆناودۆن تەرخان كرد و بەڵگەی پێویستی بۆ توێژینەوەكانی كۆكردەوە و نمونەی 3 هەزار كەسی بۆ توێژینەوەكەی وەرگرت.

توێژینەوە گرنگەكەی بە ناوی Birthmarks and Birth Defects Corresponding to Wounds on Deceased Persons، پشكنینی بۆ ڕووخسار و ڕەفتاری 210 منداڵ كرد بەئامێری پێشكەوتوو، بۆی دەركەوت، بە ئەگەرێكی زۆرەوە شێوەی ئەو ڕووخسارانە لە ڕابردوودا ژیاون و وەك هەر كەسێكی ئاسایی دیكە ژیاون.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ