شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ژماره‌ی هاوسه‌رۆكه‌كانی له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دیاریده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست شارپرێس كه‌وتوون، ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی ژماره‌ی هاوسه‌رۆكه‌كانی یه‌كێتی دیاریده‌كات، كه دوو بۆچوون له‌نێو ئه‌و حزبه‌دا هه‌یه، به‌شێكیان له‌گه‌ڵ سێ هاوسه‌رۆكن، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ دوو هاوسه‌رۆك.
شارپرێس زانیویه‌تی، په‌سه‌ندكردنی به‌شێكی دیكه له په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیه، كه له كۆی 77 مادده تا ئێستا 40 ماددەی لێ پەسند كراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەشارپرێس، لەدوای پەسەندكردنی سیستەمی هاوسەرۆكی ناڕەزایی لەناو سەركردایەتی حیزبەكە دروست بووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ناڕەزاییەكان پەیوەندی بەوەوە هەیە، كە چەند سەركردەیەكی یەكێتی لەگەڵ ئەو سیستەمە نین‌و دەیانەوێت بەشێوەی سیستەم‌و جێگیر یەكێتی بەڕێوەبچێت.
ر . ج