بارەگای بارزانی بۆ پشكی پارتی لەحكومەتی داهاتووی عێراق لە دانوستاندایە

کوردستان

12/02/2020‌ 942 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بارەگای مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات بۆ پشكی پارتی لەحكومەتی داهاتووی عێراق لە دانوستاندایە.

لەو بارەوە هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: بارەگای بارزانی، هەفتە زیاترە لەرێی (د.فوئاد حسێن)ەوە، بۆ پشكی پارتی دیموكرات لە حكومەتی داهاتوی عێراق لەدانوستاندایە.

هۆشیار عەبدوڵڵا دەشڵێت: میدیاكانی عێراق و عەلاوی خۆشی دانوستانەكە و گرفتەكانیشیان باسكردووە)، كەچی سەرۆكی هەرێم لایەنە سیاسیەكانی كۆكردووەتەوە گوایە بۆ پشكی كورد پێكەوە بە (یەكڕیزی) دانوستان دەكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە لە 1ی شوباتی رابردووەوە سەرۆك كۆمار محەمەد تۆفیق عەلاوی راسپاردووە بۆ پێكهێنانی حكومەت‌و تا ئێستا بەفەرمی دەستی بەدانوستان لەگەڵ لایەنەكان نەكردووە.

هـ ـ ح