شارپرێس:
پارێزگاى هەولێر رایگەیاند کە سبەی پێنج شەممە دەوام لە دام ودەزگا فەرمییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاسایی دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەگەری درووست بوونی ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان لە ناوچە شاخاوییە ساردەکان، سەرۆکی یەکەی کارگێڕی سەر پشک دەکەین لە بڕیار دان لە سەر دەوامی فەرمانبەران.
هاوکات پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند، کە سبهی پینج شەممە دهوامی فهرمانگه و كهرتی پهروهرده ئاساییه و پشوو نییه، بەڵام لە پەروەردەى شارەکە، پەروەردەى پارێزگاى هەڵەبجەش سبەینێی کردە پشوو.
لهلایەکى تریشەوە بهڕێوبهرایهتی گشتیی پهروهرده پارێزگاى دهۆك له سهرجهم ناوهندهكانی خوێندنی سنووری ئهو پارێزگایه كردووهته پشوو.
هاوکات پەروەردەى ئیدارەى راپەڕین رایگەیاند، پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی کە پێمان دراوە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە و دوای ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێز پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ئیدارەی ڕاپەڕین لەبەر سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران بڕیارماندا سبەینێ پێنج شەممە ١٣/٢/٢٠٢٠ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان پشوو بێت.
س.هـ