پارتی دەنگۆی رێككەوتنی بارزانی لەگەڵ عەلاوی رەتدەكاتەوە

کوردستان

13/02/2020‌ 1021 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەیار تاهیر پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رەتیكردەوە، كە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتەكەی لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆك وەزیرانی راسپێراو لەبارەی پێكهێنانی حكومەت كردبێت.

بەیار تاهیر لەمیانی لێدوانێكی وتی: بارزانی هیچ گفتوگۆیەكی لەگەڵ محەمەد عەلاوی راسپێراو بۆ حكومەت نەكردووەو ئەو دەنگۆیانەی لەو بارەوە بڵاودەكرێنەوە ناڕاستە.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: لەئێستادا مەسعود بارزانی چاوەڕێی سەردانی راسپێراوی سەرۆكی حكومەت دەكات بۆ هەولێر، ئەوكاتە گفتوگۆ لەو بارەوە دەكەن.

هەروەها جەختیكردەوە، تائێستا هیچ رێككەوتنێك بۆ پێكهێنانی حكومەت نەكراوەو ئەوەی لەو بارەوە وتراوە تەنیا قسەی میدیاكانە.

چەند رۆژێكە دەنگۆ هەیە مەسعود بارزانی لەگەڵ نوێنەرێكی تایبەتی محەمەد تۆفیق عەلاوی كۆبووەتەوەو لەكۆبوونەوەكە رێككەوتن لەسەر پشكەكانی پارتی لەحكومەتی داهاتووی عێراق.

هـ ـ ح