شارپرێس:
لێدوانی به‌رپرسه ڕوسی و توركه‌كان سه‌باره‌ت
به دۆخی مه‌یدانی ئیدلب، وای نیشانده‌ده‌ن كه ئه‌سته‌مه بگه‌نه لێكتێگه‌یشتنێكی
تازه بۆ تێپه‌ڕاندنی ناكۆكییه‌كانیان، پێكدادانه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دوایه‌ش،
پشتیوانی له‌م بۆچوونه ده‌كات کە سوریا به پشتیوانی ڕوسیا له كرده سه‌ربازییه‌كانی
به‌رده‌وامه.
مۆسكۆش مكوڕه ڕێككه‌وتننامه‌ی سوچی له‌گه‌ڵ توركیا كارا بكاته‌وه،
هه‌روه‌ك دیمیتری بیسكوڤی قسه‌كه‌ری فه‌رمی مۆسكۆ ڕایگه‌یاندووه.
بیسكۆڤ رایگەیاند، توركیا پابه‌ندی سه‌ره‌كیترین خاڵی ڕێككه‌وتننامه‌كه نه‌بووه، كه جڵه‌وگیری
گروپه تیرۆرسته‌كانی ئیدلبه، له‌ولاشه‌وه سوپای توركیا خۆی گلاندۆته
پێكدادانێكی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سوپای سوریادا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی
توركیاش هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كردووه.
ئه‌م دۆخه گومانی خستۆته سه‌ر توانای
مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره له تیپه‌ڕاندنی دۆخی ئیدلب، ئه‌مه‌ش به هۆی ناكۆكییه‌كانی
نێواینان كه له فراوانبووندان، نه‌گه‌یه‌شتنه ڕێككه‌وتنێكیش له‌و باره‌وه،
كاریگه‌ری بۆسه‌ر لێكتێگه‌یشتنه‌كانی پێشوویان ده‌بێت له‌وه‌ی له ڕێككه‌وتننامه‌ی
ئاستانه پێی گه‌یشتوون و ئێرانیش تیایدا
به‌شداره.
جوڵه‌ی فشارهێنه‌ر
ئێستا زۆرێك له خاڵه چاودێرییه سه‌ربازییه‌كانی
توركیا له ئیدلب له لایه‌ن سوپای سوریاوه گه‌مارۆ دراون، سوپای سوریاش مكوڕه
له‌سه‌ر پاشه‌كشه‌نه‌كردن و پێشڕه‌ووی بۆ گه‌یشتن به خاڵه ستراتیژییه‌كانی وه‌ك
مه‌عڕه‌ی نو‌عمان و ڕێگه‌ی M5، سودیش له پشتیوانی ڕوسیا وه‌رده‌گرێت.
زۆرێك له ڕاپۆرته مه‌یدانییه‌كان ئاماژە بەوە دەکەن، هێزه‌كانی ڕوسیا به‌ره‌و جێبه‌جێكردنی
ڕێككه‌وتننامه‌ی سوچی هه‌نگاو ده‌نێت، هه‌روه‌ك بیوته‌ر ئیلیتشۆڤی دبلوماتكاری
ڕوسی له لێدوانێكیدا وتی: به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه، توركیا به‌ڵێنی دابوو
ئۆپۆزسیۆنی میانه‌ڕوو له گروپه توندڕه‌ووه
تیرۆرسته‌كان جیا بكاته‌وه له ئیدلب، ناوچه‌یه‌كی داماڵدراو له چه‌كیش دروست
بكرێت له نێوان هه‌ردوو ڕێگه‌ی M4 , M5 ی نێوده‌وڵه‌تی.
به‌ڵام له
8 مانگی ڕابردوو هیچ كام له‌و به‌ندانه جێبه‌جێ نه‌كراون، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه
كه جوڵه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی هێزه‌كانی ڕوسیا و سوپاس سوریا، ئامانجه‌كه‌ی
دروستكردنی فشاری زیاتره له‌سه‌ر توركیاة تاوه‌كو وای لێبكه‌ن بژارده‌كانی سنورداربن.
پێكدادانی ئاڵۆز
ئاراسته‌ی ڕوسیا پێشڕه‌ویكردنه له جه‌نگی ئیدلب، سه‌خت و دژواریشه پاشه‌كشه
بكات، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی خاڵه‌كانی چاودێری توركیای گه‌مارۆداون، له‌ولاشه‌وه
ئه‌نقه‌ره ڕه‌خنه‌ی توند له مۆسكۆ ده‌گرێت كه له دروستكردنی خاڵی چاودێری
هاوبه‌شی نێوانیان په‌شیمان بۆته‌وه و نیازی هه‌یه تاكلایه‌نه خاڵی چاودێری
تازه له ناوچه‌ی سه‌ڕاقیب دروست بكات، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری پێكدادانی سه‌ربازی
نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان زیاتر ده‌كات.
په‌یامه‌كانی ئه‌مریكا
به‌ته‌نیشت هه‌ڵكشانی بارگرژییه‌كانی نێوان توركیا له لایه‌ك و ڕوسیا و
حكومه‌تی سوریا له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مریكا هاتۆته ناو گه‌مه‌كه‌وه و
پشتیوانی خۆی بۆ توركیا ده‌ربڕیووه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر زاری مایك پۆمپیۆی وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوزاره‌ی لێكرا كه وتی: واشنتۆن پشتیوانی هاوپه‌یمانه‌كه‌یه‌تی
له ناتۆ، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش پێشتر ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا ئاماژه‌ی پێكردووه و
به ڕووی ڕوسیای داداوه كه واشنتۆن پشتیوانی ئه‌نقه‌ره‌یه، ئه‌نقه‌ره ئه‌مه
وه‌ك كارتی فشار دژ به ڕوسیا به‌كاردێنێت.
جه‌نگێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه
لێره‌وه جه‌نگه‌كه‌ی ئیدلب یه‌كلاییكه‌ره‌وه ده‌بێت، به تایبه‌تیش بۆ
سوپای سوریا كه به پاڵنه‌ری گێرانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری له هه‌مبه‌ر بوونی توركیا جوڵه
ده‌كات، هه‌روه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌ی 11 ی فبرایه‌ردا جه‌ختی له‌سه‌ر كردۆته‌وه،
تیایدا توركیای به پیشێلكاری دژ به سه‌روره‌ی سوریا تۆمه‌تبار كردووه، به‌وه‌ی
هێزی زۆری ڕه‌وانه‌ی هه‌ردوو پارێزگای ئیدلب و حه‌له‌ب كردووه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه
كه هه‌ڵوێستی سوریا له به‌رامبه‌ر توركیا جیاوازه له قۆناغه‌كانی پێشوو، ئه‌مه‌ش
به پاڵنه‌ری گۆڕانكاری له هاوسه‌نگییه‌كانی نێوان لایه‌نه سورییه‌كان و هه‌ڵكشانی
بارگرژییه‌كان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی هه‌رێمی له نێوان ئێران و ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها
فراوانبوونی درز و كه‌لێنه‌كانی نیوان ڕوسیا و توركیا.
سیناریۆی شیمانه‌بۆكراوه( محتمل)
دیاره كه توركیا له ڕێگه‌ی هێزی سه‌ربازییه‌وه نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه
دۆخه به‌ره‌و هه‌ڵكشان به‌رێت، له 12 ی فبرایه‌ر به‌رپرسه توركه‌كان جه‌ختیان
له‌وه كردووه كه تا كۆتایی فبرایه‌ر ده‌بێت سوپاس سوریا له نزیك خاڵه‌كانی
چاودێری توركیا له ئیدلب بكشێته‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش ڕوسیا به ئامانج ده‌گرێت،
به‌وه‌ی ڕوسیا و سوریایان تۆمه‌تبار كردووه كه هێرشه‌كانیان دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نییه
نه‌وه‌ك گروپه توندڕه‌ووه‌كان، ئامانجیشیان كۆچپێكردنی مه‌ده‌نییه‌كان به‌ره‌و
توركیا، تا دواتر بۆیان ئاسان بێت ناوچه‌كانیان داگیر بكه‌ن.
ڕوسیاش دۆخه‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵكشان بردووه، به‌وه‌ی پشتیوانی له پێشڕه‌وویه‌كانی
سوپای سوریا ده‌كات، چونكه له‌و هێرشانه ده‌ترسێت كه ده‌كرێنه‌سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی
حه‌میمیم هه‌روه‌ك ئیلتشۆڤ باسی لێوه كردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ره‌كانی پێكدادانی
نێوان هه‌ردوولا زیاتر ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له دوو دۆخدا دێته‌كایه‌وه:
یه‌كه‌م، ڕێگریكردن
له جوڵه‌ی فڕۆكه ڕوسییه‌كان كه ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی پێكردووه به‌وه‌ی ڕێگه
نادات فڕۆكه ڕوسییه‌كان به ئازادی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بفڕن.
دووه‌م، به
ئامانجگرتنی سوپای سوریا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی پێشوو 14 سه‌ربازی توركیای كوشتن،
له‌وانه‌یه ئه‌نقه‌ره وڵامی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سوریا بداته‌وه، به‌دووریش
نازانرێت ئه‌م هه‌ڵوێسته پێكدادانێكی ڕاسته‌وخۆی نێوان هه‌ردوولای لێ بكه‌وێته‌وه،
به تایبه‌تیش كه توركیا سه‌رباز و چه‌كی زۆری ڕه‌وانه‌ی ئیدلب كردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، هێوربوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه شیمانه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراوه،
تاوه‌كو دۆخه‌كه به‌ره‌و هه‌ڵكشانی زیاتر نه‌چێت و نه‌گاته ڕاده‌ی پێكدادانی
ڕاسته‌وخۆ، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به نه‌رمینواندنی یه‌كێك له لایه‌نه‌كان به‌وه‌ی
هه‌نگاوێك به‌ره‌و دواوه پاشه‌كشه بكات، له‌وانه‌یه چاره‌سه‌ره‌كه به‌وه بێت
كه هێڵه‌كانی لێتێگه‌یشتنی سوچی گۆڕانكارییان تێدا بكرێت و بگوازرێنه‌وه به‌ره‌و
سنوری سوریا – توركیا، تاوه‌كو ڕێ له پێكدادانی نێوان هێزه‌كان بگیرێت. دوور نییه
لایه‌نی دیكه‌ش بێنه ناو هاوكێشه‌كه‌وه، وه‌ك ئێران كه ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕێوه
نێوانگیری سوریا – توركیا بكات. به‌ڵام ئه‌و هاتنه‌ناوه‌وه‌یه كاریگه‌رییه‌كانی
سنوردرا ده‌بن، ئه‌مه‌ش به هۆی هاوكێشه‌ی ئاڵۆزی نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كانه‌وه.
پوخته‌ی قسه ئه‌وه‌یه ده‌كرێت بڵێین كه ده‌ركردنی هه‌ر بڕیارێكی سیاسی،
چ به هه‌ڵكشانی دۆخه‌كه یان یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ته‌نگژه‌كه، لێكه‌وتی ڕاسته‌وخۆی
ده‌بن بۆ سه‌ر سازانكارییه‌كانی ئێستای نێوان توركیا – ڕوسیا كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی
دوایدا مه‌وداكانی به‌رفراوان بوون، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه دۆخی ئه‌م
دواییه‌ی ئیدلب چاره‌نوسساز ده‌بێت بۆ ئه‌و سازانكاریانه‌ی له‌وانه‌یه بێنه
ئاراوه.
پێگه‌ى ئه‌له‌كترۆنى: موسته‌قبه‌ل
وه‌رگێرانى: لوقمان حاجى قادر