كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەستپێدەكاتەوە

کوردستان

18/02/2020‌ 606 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
بڕیارە ئەمڕۆ سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی كۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی میدیای یەكێتی، لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی كۆتایی لەبارەی پەیڕەو و پرۆگرامی حیزب دەكرێت .

ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر لەلایەن ئەنجوومەنی سەركردایەتییەوە دوو لیژنەی بۆ پەیڕەو و پرۆگرامی حیزب پێكهێنراو دوای تەواوبوونی كارەكانیان، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی گفتوگۆی كۆتایی لەبارەوە دەكات.

سەرەتای ئەم هەفتە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی راگیران، دوای ئەوەی كۆسرەت رەسوڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی بۆ وەرگرتنی چارەسەر چووە دەرەوەی هەرێم.

هـ ـ ح