شارپرێس:
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تبارن له دۆسیه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچه حه‌وت ساڵانه‌كه ده‌ستگیركران، كه ژماره‌یان پێنج كه‌سه.
فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مشه‌و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی دۆسییه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچه ته‌مه‌ن 7 ساڵانه‌كه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه دانه‌خراوه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تبارن به كه‌فاله‌ت ئازادكراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "تەواوی تۆمەتباران دەستگیرکراونەتەوە و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندی پێوەکردووم و جەختی لە سزادانی ئەو تۆمەتبارانە کردووەتەوە".
فرسەت سۆفی ئاماژە بەوە دەکات، "مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەسەر هێڵە و خۆی سەرپەرشتیی ئەو بابەتە دەکات، دڵنیاییش دەدەین کە دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە بۆ ئەو کەسانە بەڕێوەدەچێت".
19ی ئه‌م مانگه، باوکی ئەو کچە هەشت ساڵانە له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی لەوە هەڕەشەی لێدەکرێت، پارێزگاری هەولێر دڵنیایی دایە باوکی ئەو کچە و خەڵک کە ئەو دۆسییەیە بە دادپەروەری دەڕوات و هەر کەسێک هەڕەشەی لێکردبێت، بە سزای یاسایی دەگات.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ شارپرێس ناردووه، رایگه‌یاندووه، "ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵ و زانیاری نادروست سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵان بڵاو بۆته‌وه گوایه تۆمه‌تبارانی ئه‌و دۆسیه‌یه ئازادكراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و دۆسیه‌یه له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دا تاكو بۆ دادگای تاوانه‌كان ره‌وانه‌كراوه به وردی كاری له‌سه‌ركراوه‌و دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباران كه دوو ئافره‌ت و پیاوێك بوون، به راگیراوی له دادگای لێكۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كان كران.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری باسی له‌وه‌شكردووه، له قۆناغی دادگاییكردن له دادگای تاوانه‌كان به پێی یاسا‌و ده‌سه‌ڵاته رێپێدراوه‌كان تۆمه‌تباره‌كان به ده‌سته‌به‌ری ئازاد كراون تاكو ئه‌نجامی دادگاییكردنیان یه‌كلا ده‌بێته‌وه.