شارپرێس:
زەینەدین زەیدانی فەرەنسیو راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بڕیارێكی نوێی لەبارەی یاریزانی لاوی یانەكەی رۆدریگۆ جۆیس دا.
زەیدان بڕیاریداوە رۆدریگۆ لەلیستی یاریزانانی یانەكەی بۆ یاری بەرانبەر لیڤانتی دەربكات، كە ئەمڕۆ شەممە ئەو یارییە لەچوارچێوەی هەفتەی 25ی خولی ئیسپانی بەرێوەدەچێت.
رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویكردەوە، كە بەوەش رۆدریگۆ گەڕاتەوە بۆ تیمی كاستیای دووەمی یانەی ریاڵ مەدریدو بەشداری یاری بەرانبەر سان سیباستیان دی لۆس رێس دەكات.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە زەیدان دەیەوێت پارێزگاری لەو یاریزانە بكاتو زۆر ماندووی نەكاتو بۆ كاتی پێویست بەكاریبهێنێت.
هـ ـ ح