شارپرێس:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی ئێران هاوڵاتیان هه‌وڵیان ده‌دا بۆ وه‌ده‌ستخستنی ده‌مامك بۆ خۆپارێزی، به‌شێك له‌و كه‌س و بازرگانانه‌ی ئه‌وه‌یان به‌هه‌ڵزانیوه‌و ده‌ستیان داوه‌ته گران فرۆشی و فرۆشتنی ئه‌و ده‌مامكانه‌ی كه به‌سه‌ر چون.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه، "دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی ئێران هاوڵاتیان هه‌وڵیان ده‌دا بۆ وه‌ده‌ستخستنی ده‌مامك بۆ خۆپارێزی، به‌شێك له‌و كه‌س و بازرگانانه‌ی ئه‌وه‌یان به‌هه‌ڵزانیوه‌و ده‌ستیان داوه‌ته گران فرۆشی و فرۆشتنی ئه‌و ده‌مامكانه‌ی كه به‌سه‌ر چون".
باسی له‌وه‌شكردووه، لیژنه‌كانی به‌دواداچونی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له پێناو سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان له به‌دواداچونێكیاندا ئه‌مرۆ (شه‌مه 22-2-2020) سه‌ردانی چه‌ند شوێنێكیان كردوه، له‌سه‌ردانه‌كاندا ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر چه‌ندین ده‌مامك كه به‌سه‌ر چون.
ته‌ندروستی سلێمانی داوا له هاوڵاتیان ده‌كات كاتێك ده‌مامك ده‌كڕن ئاگاداری به‌سه‌رچون بن، ئه‌و هاولاتیانه‌ی كه له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردودا له سلێمانی ده‌مامكیان كریوه سه‌یری رێكه‌وته‌كه‌ی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌سه‌رچوو بو بیگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه لێیان كریوه‌و رێكاری یاسایش بگرنه‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ڵكی ده‌خه‌ڵه‌تێنن.