هازارد پێش كلاسیكۆ برینەكانی ریاڵ مەدرید قووڵدەكاتەوە

وەرزش

23/02/2020‌ 101 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیدین هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید ترسی خستووەتە ناو دڵی هاندەران‌و دەستەی راهێنەرانی یانە مەدریدییەكە.

ئیدین هازارد بەهۆی پێكانەوە ترسی خستووەتە ناو دڵی هاندەران‌و دەستەی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید، كە پێكانەكەی شەوی رابردوو لەیاری نێوان یانە مەدریدییەكەو یانەی لیڤانتی تووشی هات.

ئەوە لەكاتێكدایە، یانەی ریاڵ مەدرید لەبەردەم یاری كلاسیكۆی ئیسپانییە لەخولی ئەو وڵاتەو هەفتەی داهاتوو لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە یاری لوتكە دەكات.

هازارد ماوەیەكە لەپێكان گەڕاوەتەوەو بڕیارە ئەمڕۆ دوو شەممە پشكنینی پزیشكی بۆ بكرێت‌و بەفەرمی وادەی دووركەوتنەوەكەی رابگەیەنرێت.

هـ ـ ح