لێدانێك بۆ بەرشەلۆنە

وەرزش

24/02/2020‌ 177 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی هونەری یانەی بەرشەلۆنە پێكانی سێرجی رۆبەیرتۆی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەكەی راگەیاند.

بەپێی دەستەكە بەهۆی پێكانەوە رۆبەیرتۆ ئەمڕۆ سێ‌ شەممە گەشتی لەگەڵ یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە نەكردووەو بەشداری یاری یانەكەی بەرانبەر یانەی ناپۆلی ناكات.

بەرشەلۆنەو ناپۆلی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەخولی یانە پاڵەوانەكان‌و لەیاری چوون لەقۆناغی شانزەی خولەكە رووبەڕووی یەك دەبنەوە.

تائێستا دیارنییە وادەی دووركەوتنەوەی ئەو یاریزانەی یانەی بەرشەلۆنە چەند دەبێت‌و بەپێی سەرچاوەكان سێ‌ بۆ چوار هەفتەی دەوێت بۆ چاكبوونەوە.

هـ ـ ح


بەپەلە