قوباد تاڵەبانی و شاندێكی ئەمەریكا چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگەیان تاوتوێ كرد

کوردستان

24/02/2020‌ 424 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:  

جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندێكی ئەمریكی  هەنگاوەكانی چاكسازی لە وە‌زارە‌تی پێشمە‌رگە‌ و رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە خرانە

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی حكومەت، ئە‌مڕۆ قوباد تاڵەبانی ئە‌نجومە‌نی وەزیران لە‌ھە‌ولێر لەگەڵ شاندێكی سەربازی و دیبلۆماسی ئەمەریكی كە‌ لە گریگۆری كرودە‌ر بە‌رپرسی نوسینگە‌ی ھە‌ماھە‌نگی ئە‌منی لە‌ عێراق و ستیف فەیگن كونسوڵی گشتی ولایە‌تە‌ یەكگرتووەكانی ئە‌مریكا لە ھە‌رێمی كوردستان و وە‌فدێكی یاوە‌ریان پێكھاتبوو، پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی كوردستان و عێراقیان خستە بەرباس.

ئاماژە بەوەشدراوە، "لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا هەنگاوەكانی چاكسازی لە وە‌زارە‌تی كاروباری پێشمە‌رگە‌ و رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە خرانە بەرباس، هەروەها رۆڵی هێزەكانی هاوپەیمانان و ولایە‌تە‌ یەكگرتووەكان لە پاڵپشتی كردنی پرۆسەكە جەختی لێ كرایەوەو قوباد تاڵە‌بانی ستایشی رۆڵی ھێزە‌كانی ئە‌مریكا و ھاوپە‌یمانانی كرد لە‌وبارە‌یە‌وە‌.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە هاتووە، "لەگفتوگۆكاندا هەردوولا هاوڕابوون كە هێشتا پاشماوەكانی داعش و ژێرخانی ئەم رێكخراوە تیرۆریستییە مەترسین لەسەر ئاسایشی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم مەترسییەش هاریكاری پێشمەرگەو هێزە عێراقییەكان و هاوپەیمانان بەكارێكی پێویست درایە قەڵەم و رێوشوێنەكانی تاوتوێ كران.