شارپرێس:
سه‌رباری
ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی زاره‌كی، له سوریا و پرسی ئیدلبدا، پشتیوانی خۆی
بۆ توركیا ده‌ربڕیووه، كه‌چی تا ئێستا هه‌ڵوێستێكی ڕوون و ئاشكرای نییه سه‌باره‌ت
به داواكارییه‌كه‌ی توركیا به كڕێنی موشه‌كی پاتریۆتی ئه‌مریكی.
چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن له نێو داڵانه سیاسییه‌كانی كۆشكی سپی‌دا، مشت‌ومڕ و ده‌مه‌ته‌قێیه‌ك له
ئارادایه، سه‌باره‌ت به سرووشتی ئه‌و پشتیوانییه‌ی ده‌بێت پێشكه‌شی توركیا
بكرێت، له نێوان پنتاگۆن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی و كۆشكی سپی‌دا، چه‌نده‌ها
بۆچوونی لێک جیاواز له هاتووچۆدان.
وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه پێ باشه واشنتۆن له ڕووی سه‌ربازییه‌وه، قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی موشه‌كی
پاتریۆت به توركیا كۆتایی پێبێنێت كه له سه‌رده‌می ئۆباماوه پیاده ده‌كرێت.
له‌مه‌شدا پشتیان به هه‌ڵوێسته‌كه‌ی تڕه‌مپ به‌ستووه كه وتبووی په‌نابردنی
توركیا بۆ كڕینی موشه‌كی ئێس – 400 ڕوسی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕه‌تیكردۆته‌وه
موشه‌كی پاتریۆت به توركیا بفرۆشێت.
زانیارییه‌كان باس له‌وه
ده‌كه‌ن كه مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، پشتی به‌و هه‌ڵوێسته‌ی
تڕه‌مپ قایمه، گه‌ره‌كیه‌تی واشنتۆن هه‌ڵوێستی خۆی له به‌رامبه‌ر توركیا بگۆڕێت،
به‌رپرسیاریه‌تی هه‌موو كوشت و كوشتارێكی مه‌ده‌نییه‌كانی سوریاش بخاته ئه‌ستۆی
مۆسكۆ و ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د.
پێشتریش تڕه‌مپ، ناڕه‌زایی
خۆی ده‌ربڕیبوو، سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی سوپای سوریا و وتبووی كاره‌ساتێكی
مرۆیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، داواشی له ڕوسیا كردبوو، فشار بخاته‌سه‌ر ڕژێمه‌كه‌ی
به‌شار ئه‌سه‌د و ناچاری بكات هێرشه‌كانی ڕاگرێت. تڕه‌مپ له‌وباره‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كی
ته‌له‌فۆنیشی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا ئه‌نجامدا و پشتیوانی خۆی بۆ ده‌ربڕێ.
هه‌ڵوێستی ناتۆ ده‌ربڕینی
پشتیوانی بوو بۆ توركیا، به‌و پێیه‌ی ئه‌ندامی ناتۆیه، جێمس جیفری، نێرده‌ی تایبه‌تی
ئه‌مریكاش بۆ سوریا، سه‌ردانی توركیای كردووه و به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی
توركیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌دا گفتوگۆی كردووه.
چاودێران پێیان وایه ئه‌مریكیه‌كان
به چاوپۆشین له هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر توركیا، وه‌ك پرسێكی ستراتیژی ته‌ماشا
ئه‌و پشتیوانییه ده‌كه‌ن، ئامانجیش سنورداركردنی هه‌ژموونی هه‌ڵكشاوی ڕوسیایه له
ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. جێفریش وتی ڕه‌فتاره سه‌ربازییه‌كانی مۆسكۆ له
سوریا، ئاڵێنگاریكردنی بوونی ئه‌مریكایه له ناوچه‌كه‌دا.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن،
مشت‌ومڕێك هه‌یه له واشنتۆن، سه‌باره‌ت به گێرانه‌وه‌ی توركیا بۆ ئامێزی كۆشكی
سپی و ناتۆ، ئه‌وان ده‌ڵێن ساردی په‌یوه‌ندی نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره، هۆكاره‌كه‌ی
زۆر ئه‌و دۆسییانه‌یه كه له سوریا له‌سه‌ری ناكۆكن. بۆچوونێكیش هه‌یه و پێی
وایه، وه‌به‌رهێنانی ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كورده‌كانی ڕۆژئاوا
له جه‌نگی دژ به داعش، زیانی به په‌یوه‌ندییه‌كانیان
له‌گه‌ڵ توركیادا گه‌یاندووه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، بۆچوونێكی
دیكه هه‌یه كه (ڕۆبه‌ت ئۆبڕان) ی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خاوه‌نداریه‌تی
ده‌كات، پێی وایه توركیا ئێجگار زۆر له ناتۆ دووركه‌وتۆته‌وه و زۆریش له ڕوسیا
نزیك بۆته‌وه، بۆیه سه‌خت و دژواره ئه‌نقه‌ره بگه‌ڕێته‌وه ناو ئامێزی ئه‌مریكا
و ناتۆ، سه‌خت و دژواریشه توركیا ده‌ستبه‌رداری په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی
بێت له‌گه‌ڵ ڕوسیا له سوریا و ده‌ره‌وه‌ی سوریا.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی پنتاگۆن
بۆچوونێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی له‌وباره‌وه نه‌داوه به ده‌سته‌وه، كه‌چی هێشتا
پێی وایه، ناكرێت له یه‌ك وڵات‌دا، هه‌ردوو سیسته‌می موشه‌كی پاتریۆت و ئێس – 400
به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵكه‌ن، چونكه ئه‌مه ڕێگه بۆ ڕوسیا خۆش ده‌كاته دزه بكاته نێو
كۆسیسته‌می ئاسایشی سه‌ربازی ناتۆوه.
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاش
متمانه‌یان به توركیا نه‌ماوه و پێیان وایه ناكرێت پشت به توركیا ببه‌سترێت.
ئه‌وان پێیان وایه توركیا ده‌یه‌وێت دۆخه‌كه له قازانجی خۆی بقۆزێته‌وه بۆ
فشارخستنه‌سه‌ر ڕوسیا، تاوه‌كو دۆخی
دانوستانی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ له پێگه‌یه‌كی به‌هێزتردا بێت.
بۆیه ئه‌و سه‌رچاوانه وای به باش ده‌زانن،
نابێت ئه‌مریكا كارتی به‌هێزی دیكه بداته ده‌ست توركیا، ئه‌نقه‌ره‌ش ئه‌و
كارتانه له نزیك بوونه‌وه و قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕوسیادا
به‌كاربێنێت.
ڕاپۆرته ئه‌مریكییه‌كانیش
له ئه‌سته‌مبوڵه‌وه ده‌ڵێن، ناوه‌نده توركییه‌كان متمانه‌یان به ئه‌مریكا نه‌ماوه،
پێشیان وایه لێدوانه سیاسییه‌كانی واشنتۆن به‌سنین بۆ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی هێز له سوریا له‌گه‌ڵ ڕوسیادا.
ڕاپۆرته‌كان ده‌ڵین توركیا
هێزی زیاتری ڕه‌وانه‌ی خاكی سوریا كردووه، ده‌یانه‌وێت ده‌ستكه‌وتێك به‌ده‌ست
بێنن، وه‌ك ئه‌وه‌ی شاری (نیره‌ب) یان له بنده‌ستی سوپای سوریا ده‌رهێنا، ئه‌نقه‌ر
گه‌ره‌كیه‌تی ئه‌مری واقع له سوریا به‌سه‌ر واشنتۆن و مۆسكۆ و یه‌كیه‌تی ئه‌وروپادا
بسه‌پێنێت.
ڕاپۆرته‌كان ده‌ڵێن، ڕه‌زامه‌ندی
واشنتۆن به‌وه‌ی موشه‌كی پاتریۆت بداته توركیا، هیچ شتێك له دۆخی سه‌ربازی
توركیا له سوریا ناگۆڕێت، چونكه كاراكردنی ئه‌و كۆسیسته‌مه موشه‌كییه به‌رگرییه،
كاتێكی زۆری ده‌وێت تا ده‌گوازرێته‌وه و بڵاوه‌ی پێده‌كرێت و به‌كاردێت، ته‌نها
سودی ئه‌وه‌یه توركیا ده‌توانێ بیكاته كارتێكی فشار له دانوستانه‌كانی ئاینده‌ی
له‌گه‌ڵ ڕوسیادا.
شاره‌زا ئه‌مریكییه‌كانی
كاروباری ستراتیژی، پێیان وایه ئه‌مریكا به مه‌رجێك ڕازی ده‌بێت موشه‌كی پاتریۆت
بۆ توركیا بنێرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه توركیا ئه‌و موشه‌كه له ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی
جێگیر بكات و بۆ مه‌به‌ستی به‌رگری به‌كاری بێنێت، نه‌وه‌ك بیباته سوریا و شه‌ڕی سوپای
سوریا و ڕوسیای پێ بكات.
ئه‌وانه پێیان وایه،
ئیداره‌ی ئه‌مریكا نایه‌وێت ئه‌و لێكتێگه‌یشتنانه پێشوو هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، كه
فلادیمیر پۆتینی سه‌رۆكی ڕوسیا و باراك
ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا له ساڵی 2015 له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون، هه‌ر ئه‌مه‌ش
ڕێگه‌ی به مۆسكۆ دا ده‌ستتێوه‌ردان له پرسی سوریادا بكات، لایه‌نی ئه‌مریكی گه‌ره‌كییه‌تی
ئه‌و لێكتێگه‌یشتنانه هه‌موار بكاته‌وه و باشتریان بكات، به‌وه‌ی ڕوسیا ببه‌ستێته‌وه
به چه‌ند هاوبه‌شبه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ واشنتۆن و ئه‌وروپییه‌كاندا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی
سیاسیانه‌ی پرسی سوریا.
زۆرێك له شڕۆڤه‌كاران ده‌ڵێن،
واشنتۆن له ئێستا گه‌ره‌كیه‌تی سود له
ناكۆكییه‌كانی نێوان توركیا – ڕوسیا له سوریا وه‌ربگرێت، به‌ڵام كار بۆ به‌هێزكردنی
هه‌ژموونی توركیا ناكات، كه لێكتێگه‌یشتنه‌كانی پێشووی نێوان ڕۆژئاوا و مۆسكۆ له‌مه‌ڕ
پرسی سوریا تووشی گرفت و پشێوی ده‌كه‌ن.
پێگه‌ى ئه‌له‌كترۆنى : عه‌ره‌ب
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر