سوپای پاسداران ئامارێكى شۆكهێنه‌ر ئاشكراده‌كات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2862 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سوپاى پاسدارانى ئێران ئامارێكى شۆكهێنه‌ر له‌باره‌ى زیانى هێرشه‌ موشه‌كیه‌كانى شه‌وى ڕابردوى بۆسه‌ر ئیسرائیل ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئیسرائیل 200 كوژراوو بریندارى هه‌یه‌".


پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، "لەچوارچێوەی شەپۆلی 73ی ئۆپه‌راسیۆنی (بەڵێنی ڕاستەقینەی 4)دا، بەدروشمی (یا حەیدەر) هێرشێکی بەرفراوانی موشەکیی‌و درۆنیی کراوەتەسەر بنکە سەربازیی‌و ئەمنییەکانی باشورو باکوری خاکی ئیسرائیل".

سوپای پاسداران ڕایگەیاندوە، "لەو هێرشانەدا کە بەموشەکەکانی فەتاح‌و قەدرو عیماد ئەنجامدراون، ناوچەکانی (عەراد، دیمۆنا، ئیلات، بێر سەبع‌و کریات گەت) بەوردی پێکراون‌و بونەتە هۆی کوژران‌و برینداربونی زیاتر لە 200 کەس".

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، بنکەکانی عەلی سالم‌و مەنهادو زەفرەی سوپای ئەمریکاش کراونەتە ئامانج.

هەروەک دەڵێت، "ڕاپۆرتە مەیدانییەکان باس لەوەدەکەن، بەهۆی داڕمانی سیستەمی بەرگریی ئیسرائیل‌و قەبارەی وێرانکارییەکان، دەسەڵاتدارانی ئەمنی فشارێکی زۆریان خستوەتەسەر ڕۆژنامەنوسان تا ڕێگریی لەبڵاوکردنەوەی ئاماری ڕاستەقینەی زیانە گیانی‌و ماددییەکان بکەن".

بەپەلە