شارپرێس:
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە میانی سەردانێکدا بۆ شوێنی هێرشی مووشەکی ئێران لە شاری ئارادی باشووری ئیسرائیل لەناوچەی دێمۆنا، هەڕەشەی کرد کە ئیسرائیل سەرکردەکانی ئێران بە تایبەتی سەرکردەکانی سوپای پاسداران دەکاتە ئامانج.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی: هەموو ڕژێم دەکەینە ئامانج. سوپای پاسداران، ئەم باندە تاوانبارانە، بە شێوەیەکی شەخسی و بەتایبەت سەرکردەکانیان دەکەینە ئامانج.
دەشڵێت، تواناو هێزی ئێران دەکەینە ئامانج، سەروەت و سامانی ئابورییان لەنێودەبەین.
ناتانیاهۆ دەڵێت، ئێران شوێنە پیرۆزەکانی سێ ئایینی گەورەی یەکتاپەرستی کردۆتە ئامانج.