حكومەتی هەرێم دووملیار دینارى بۆ زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی دهۆك و زاخۆ تەرخانكرد

کوردستان

19/03/2020‌ 296 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بەتەرخانكردنی دووملیار دینار بۆ زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی دهۆك و زاخۆ. 

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی حكومەتی،" بە راسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی هەینی 2020/3/20  شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ رێبەر ئەحمەد بۆ بەسەرکردنەوەی جێبەجێکردنی رێنمایی و ریکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆرسی کۆرۆنا سەردانی پارێزگای دهۆک دەکات.

 هەروەها لە بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت ، بڕی دوو ملیار دیناریش وەک یارمەتی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە دهۆک و زاخۆ خەرج دەکرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر نێچرڤان بارزانی بڕیاری تەرخانكردنی  یەك ملیار دیناری بۆ زیانلێكەوتوان دەركردبوو .