دانە غاز بەردەوام دەبێت لە پرۆسەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان

کوردستان

22/03/2020‌ 352 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای "داناغاز"ی ئیماراتی رایگەیاند، دامەزراوەکانی و پرۆسەکانیان لەهەرێمی کوردستان بەهەموو توانای خۆیانەوە کار دەکەن، جەختیشی کردوەتەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاری نەکردۆتە سەر تێکرای بەرهەمهێنانی نەوت .

کۆمپانیاکە لە بەیاننامەکەدا رایگەیاندوە، غازی سروشتی لەسەدا حەوفتا و پێنجی بەرهەمهێنانی ئەوان پێکدەهێنێت و بەگوێرەی گرێبەستی درێژ مەودا لەگەڵ حکوومەتی خاوەن ماڵ دەفرۆشرێت،رونیشیکردوەتەوە، ئەو گرێبەستانە بەڕێژەی ٥٠٪ بەشداری دەکەن لە پێکهێنانی داهاتی ساڵانەی کۆمپانیاکە لەبەر ئەوە ئەو بەرز و نزمیانەی بەسەر نرخەکانی نەوتدا دێت کاریگەری لەسەر ئەوان نابێت .

دانە گاز جەختی کردۆتەوە کە ئەوان دۆخێکی دارایی پتەویان هەیە بەجۆرێک تا کۆتایی ساڵی رابردوو سیولەی نەختنەییان گەیشتۆتە ٤٢٥ ملیۆن دۆلار، روونیشی کردۆتەوە کە بۆ پلانەکانی گەشەکردنی کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان پێویستیان بە پارەدارکردنی راستەوخۆ نابێت .

لەچەند رۆژی رابردوودا هەردوو کۆمپانیای "دی ئێن ئۆ " و "گەنەل ئینجێرجی " رایانگەیاندبوو کە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان و قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان کارەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم رادەگرن، باسیان لەوەش کردبوو کە لەو دۆخە داراییە سەختەدا حکوومەتی هەرێم توانای دانی هەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکانی نابێت. 

وەرگێڕان : ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی 

بەپەلە