پیرۆزبایی هەیفا وەهبی بۆ دایكی

هەمەڕەنگ

24/03/2020‌ 552 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەڕۆژی جیهانی دایكاندا، ترسێكی زۆر لە ڤایرۆسی كۆرۆنا زاڵ دەبێت بەسەر هونەرمەندی لوبنانی هەیفا وەهبی، كاتێك كە پیرۆزبایی لە دایكی دەكات.

هەیفا وەهبی، لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە، كچێك لە ڕێگەی لقی دارەوە گوڵ بۆ دایكی دەنێرێت و پیرۆزبایی لێدەكات و لێی نزیك نابێتەوە و لە وێنەكەدا كچ و دایكەكە بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا دەمامكیان بەستووە.

هونەرمەندی بەناوبانگ، هەیفا وەهبی، لە پێناو خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمساڵ لە دایكی دوورە و لە ڕێگەی تویتێكەوە پیرۆزبایی لێ كردووە و نوسیویەتی: تۆ خاوەنی میهرەبانترین دڵیت و خاوەنی ئەم ڕستەیەیت كە هەمیشە بە من دەڵێیت: هیچ كەسێك هێندەی من تۆی خۆشناوێت.


وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ