راستی دەنگۆی بڵاوەپێكردنی شێر لەشەقامەكانی مۆسكۆ بۆ رێگری لەقەدەغەی هاتووچۆ

هەمەڕەنگ

24/03/2020‌ 1574 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆرە كۆمەڵایەتییەكان برەو بەبڵاوكردنەوەی هەواڵێكی ناڕاست دەدەن، سەبارەت بەوەی ڤلادیمێر پۆتین لە پێناو هێشتنەوەی خەڵكی لە ماڵەكانیاندا شێری بە شار و شەقامەكاندا بڵاوكردووەتەوە.

چالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر و فەیسبووك زانیاری نادروست سەبارەت بە وێنەیەك بڵاودەكەنەوە، گوایە پۆتین شێری بە شەقامەكاندا بڵاوكردووەتەوە بۆ ئەوەی خەڵكی پابەندی ڕێنماییەكان بن سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەڵام بە بەرواردكردنێكی سادە و گەڕان لە گۆگڵ، بۆمان دەردەكەوێت وێنەكە لە ساڵی 2006 گیراوە، كاتێك شێرێك دەچێتە نێو گەڕەكێكەوە لە باشووری ئەفریقا.

ڕۆژنامەی  "dailymail" لە ساڵی 2006 بڵاویكردەوە، كە شێرێك لە باشووری ئەفریقا ڕۆیشتووەتە نێو گەڕەكێكەوە ترسێكی زۆری لەسەر خەڵكی ئەو ناوچەیە دروستكردووە.


وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ