شارپرێس:
دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی سێبیران كه‌ره‌نتین كران، له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازی بارزانییه‌وه خۆراك و پێداویستی به‌سه‌ر دانیشتوانه‌كه‌یدا دابه‌شكرا.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی خۆراکی ڕۆژانه و پێداویستی دەگەیەنێتە کۆمەڵگه‌ی نیشتەجێبوونی سێبیران كە كەرەنتین كراون.
ژمارەی دانیشتووانی سێبیران 5 هەزار و 800 کەسە و سەر بە قەزای خەباتە لە هەولێر، تاوەکو ئێستا 15 کەس لەو کۆمەڵگەیە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، سامان به‌رزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت "کێ بەرکەوتەی ئەو تووشبووە بەڕێزانە بووە لە ھەرکوێن خۆیان بدەنە دەست تیمەکانی تەندروستی بۆ پشکنینی تاقیگە".
ڕ . ج