وەزیرى تەندروستى تورکیا: دەرمانێکى کاریگەرى چارەسەرى کۆرۆنامان لە چین وەرگرتووە

جیهان

25/03/2020‌ 852 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری تەندروستی تورکیا رایدەگەیاند، دەرمانێکى کاریگەریان لە حکومەتى چینەوە پێگەیشتووە کاریگەرى زۆرى لەسەر چاکبوونەوەى تووشبوانى کۆرۆنا هەیە.


فەخرەدین کۆجە، وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبونەتەوە بەرەو زیاتر دەڕوات، ئەوەش بە بەکارهێنانى دەرمانێک بوو کە لەلایەن چینەوە دەستمان کەوتووە.


وەزيرى تەندروستیى توركيا ئاشکراى کرد کە دەرمانەکە کاریگەرى زۆرى لەسەر تووشبووەکان هەبووەو توانراوە ١٣٦ نەخۆش بەو دەرمانە بخرێنە ژێر چاودێرییەوە، دەشلێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا ژمارەی ئەو کەسانە رادەگەیەنن کە چاکبونەتەوە.

س.هـ