بەشی پزیشكی سوپای روسیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ئامادەیە

تەندروستی

26/03/2020‌ 325 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەكادیمیای كیرۆفی پزیشكی سەربازی ڕوسی لە شاری پترسبۆرگ ئاشكرایانكرد، هەموو ڕێوشوێنێكمان لە نەخۆشخانەكانمان گرتووەتەبەر بۆ چارەسەركردنی ئەو كەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.

ئەكادیمیاكە ڕاشیگەیاند، لە ئەكادیمیاكەماندا تا ئێستا هیچ سەربازێك، یان پزیشكێك، یاخود ئەو زانایانەی لە هەوڵدان بۆ ڕووبەڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تووشی ڤایرۆسەكە نەبوون، بەڵام "ئێمە هەموو ڕێوشوێنێكمان گرتووەتە بەر لە ئەگەری ئەوەی كە لە داهاتودا تووشی ڤایرۆسەكە ببن".

هەروەها رایگەیاندووە، كە بۆ ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسەكە دەبن ژووری تایبەتمان دابین كردووە لەگەڵ گەرماو و تەوالێتی سەربەخۆ، هەروەها لەژوورەكەیاندا پێشكەوتووترین ئامێری هەناسەدان و سەرجەم ئامێرە پێویستەكان دابین كراوە.

هاوكات فۆستینی سەرۆكی ئەكادیمیاكە لەدیمانەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ماسك و دەستكێش و پۆشاكی پێویستی خۆپارێزیمان دابین كردووە، بەشی پێویست ئامێری هەناسەدانمان هەیە، هەر شتێك، كە پێویست بێت بۆ هەڵگرێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا دابینمان كردووە و ڕەچاوی هەموو شتێكمان كردووە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ