شارپرێس:
قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له عێراق بۆ مانگی داهاتوو درێژكرایه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له عێراق.
حكومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه بڕیاریدا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ تا ڕۆژی 11ی مانگی نیسان به‌رده‌وام بێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 29ی نیسان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له عێراق كۆتایدێت، حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت به درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ڕێگریبكات له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق.
كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا له عێراق گه‌یشته 346 كه‌س، هاوكات 29 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕ . ج