نهێنی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەبنكە سەربازییەكانی عێراق

عیراق

28/03/2020‌ 4069 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای ئەمریكا چەند رۆژێكە دەستی بەچەند جموجوڵێكی نائاسایی لەبەشێك لەبنكە سەربازییەكانی عێراق كردووە، ئەویش كشانەوەی سەربازەكانی ئەو وڵاتەیە لەو بنكانە.

سوپای ئەمریكا تائێستا لەبنكەكانی گەیارەو چەند بنكەیەكی سەربازی عێراق كشاونەتەوە، كە سەربازە كشاوەكان بەرەو بنكەكانی عەین ئەسەد لەئەنبارو بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لەهەولێر جوڵەیان كردووە.

هاشم هاشمی سارەزای سەربازی عێراقی لەو بارەوە دەڵێت: كشانەوەی ئەمریكا لەعێراق هەمیشەیی نییە، چونكە ئەوەی هەیە تەنیا جێگۆڕكێی هێزەكانە لەناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر.

هاشم هاشمی دەشڵێت: ئەمریكا لەو بنكە سەربازییانە دەكشێتەوە، كە توانای خۆپارێزیان لاوازەو سەربازەكان لەو بنكانە جێگیر دەكات، كە توانای خۆپارێزیان زۆر بەهێزە.

باسی لەوەش كردووە، بەم نزیكانە، كە سوپای ئەمریكا لەعێراق سیستەمی بەرگری موشەكی لەو بنكانە جێگیر دەكات، ئەویش سیستەمی موشەكی باتریۆتە، كە بەهێزترین سیستەمی موشەكی ئەو وڵاتەیە.

هـ ـ ح