باسی پەیوەندی هەولێرو بەغدا دەكات.. گرنگترین خاڵەكانی كارنامەكەی عەدنان زورفی

عیراق

04/04/2020‌ 1831 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەدنان زورفی راسپێراو بۆ پێكهێنانی حكومەت، كارنامەی حكومەتی داهاتووی پێشكەش بەسەرۆكایەتی پەرلەمان كرد، كە خۆی لەچەند تەوەرێك دەبینێتەوەو ئەمە دەقی كارنامەكەیەتی:

لە پێناو زانینی دیدگای ئێمە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم قۆناغە هەستیارەی دەوڵەتی عێراق و فۆكەس خستنە سەر دۆزینەوەی دەرچەیەكی واقیعی لەوەی وڵاتەكەمانی پێدا تێپەڕدەبێت، بڕگەكانی كارنامەی تایبەت بە حكومەتەكەمان دەخەمە ڕوو: 

یەكەم: پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا
دۆخی ئێستای وا پێویست دەكات ئەو پەڕی توانامان بخەینە گەڕ بۆ روبەروبونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پێناو پاراستنی رۆحی هاوڵاتیاندا، و بەرنامەی حكومەت ئەم رێكارانە دەگرێتە بەر: 
- دووبارە دروست كردنەوەی شانەی قەیرانی تایبەت بە روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمجارەیان بەسەرۆكایەتی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامەتی پەیوەنددارەكان و پسپۆران لە زانستی ڤایرۆس و پەتاكان، سەرەرای ئەو پزیشكانەی خاوەن ئەزمونی پسپۆڕی وردن.
- دابین كردنی بودجەیەكی گونجاو بۆ ئەوەی پێداویستیەكانی ئەو روبەروبونەوەیە دابین بكات.
- وەبەردەست خستنی سەرجەم توانا نیشتمانیەكان لە كەرتی حكومی و تایبەت و پشتیوانی كردنی رێكخراوە نێو دەوڵەتیەكان بۆ روبەروبونەوەی ئەگەری بلاوبونەوەی پەتاكە بە شێوەیەكی بەرفراوان.
- گرتنە بەری رێكارە پێویستەكان بە شێوەیەكی زۆر توند بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەی لە شانەی قەیرانەكانەوە دەردەكرێت.
- داوای هاوكاری و پشتیوانی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاوەكو بە ئەزمون و كەل و پەلی تەندروستی پێویست روبەروی ئەم پەتایە ببنەوە.
- كردنەوەی بوار لە بەرانبەر دەستپێشخەریەكانی كۆمەڵگە بۆ پشتیوانی كردنی روبەروبونەوەی پەتاكەو زامن كردنی هاوكاریەكان؛ ئەوانەی دەبنە مایەی كەمكردنەوەی زیانەكانی نەخۆش لە زۆربەی لایەنەكانەوە.
- كاركردن بۆ ئەوەی كەل و پەل و خورادنی بنەڕەتی لە بازاڕەكان فەراهەم بێت، سەرەرای دابەشكردنی بەشە خۆراك بۆ ئەو خێزانانەی داهاتیان سنوردارە.

دووەم: یاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٠
كاركردن بۆ خێراكردن و وەدەستخستنی یاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٠ و ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران تاكو بڕیاری لەسەر بدەن، دوای چاوخشانەوە لە توانینی بەهێزكردنی درامەتی ئابوری جۆراجۆر و تایبەتی نا نەوتی، و سنور دانان بۆ خەرج نەكردنی ئەو شتانەی گرنگ نین تاكو چارەسەری كورتهێنانی دارایی پێ بكرێت كە بەهۆی دابەزینی زۆری نرخی نەوتەوە هاتۆتە پێش، سەرەڕای بەهێزكردنی سیاسەتی دارایی و دراوو باج و رێكخستنی درامەتەكان لەسەر بنەمای گەشەكردن، بۆ ئەوەی بتوانێ هەنگاوە چاكسازیەكان بەئامانج بگەیەنێ لە ستراتیژیەتی ئامادەكردنی بودجە بۆ ساڵانی (٢٠٢٠-٢٠٢٢).

سێیەم: هەلبژاردنی پێش وەخت
ئامادەكاری بكرێت بۆ هەلبژاردنێكی پاك و بێگەردو ئازاد و شەفاف بەهاوكاری لەگەڵ نوێنەری دەستەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق و پێكشەشكردنی رەگەزەكانی پشتیوانی حكومی و خستەبەردەستی بەشداری تەواوەتی بۆ كۆمسیۆنی باڵی سەربەخۆی هەلبژاردنەكان و هەموو پێداویستیەكان بۆ ئەنجامدانی هەلبژاردنەكان بە شێوەیەكی دادگەر لە ماوەی ساڵێكدا لە مێژووی پێبەخشینی متمانە بە حكومەتەوە ئەژمار بكرێت، حكومەتیش پابەند بكرێت بە زامن كردنی كەشێكیئ ارام بۆ هەلبژاردنەكان و هاندانی بەشداریەكی بەرفراوان كە شایەنی داواكاریەكانی جەماوەر بێت بە سەرجەم پێكهاتەكانیەوە و دادگەریەكی داواكراو بەدەست بهێنێ لە نوێنەرایەتی پەرلەمان، سەرەرای ئەوەی حكومەت سەرجەم دەزگا ئەمنیەكان ساز بكات بۆ هاوكاری لەگەڵ كۆمسیۆن و دادگا لە پێناو سەقامگیری رۆژەكانی هەلبژاردن.

چوارەم: داواكاری خۆپیشاندەران
پاراستنی ئاسایشی خۆپیشاندەران و چالاكوانە مەدەنیەكان و مكوڕبوون لەسەر سەلامەتیان و وەلامدانەوەی داوا رەواكانیان بۆ بەدەستهێنانی دادگەری كۆمەڵایەتی و دابین كردنی هەلی كارو باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاری بنەڕەتی و كاركردنی جدی بۆ دەستگیركردنی ئەوانەی تەقەیان كردوەو ئاشكرا كردنی ناسنامەكانیان؛ ئەوانەی بونە هۆكار بۆ بریندار بوونی هەزاران كەس لە خۆپیشاندەرە مەدەنی و هێزە ئەمنیەكان و رادەستكردنیان بە دادگا، جگە لە خزمەتكردن و رێزلێنانی ئەو خێزانانەی شەهیدیان داوەو گرنگیدان بەوانەشی بریندار و كەم ئەندام بوون.

پێنجەم: ئابوری و وەبەرهێنان 
- كاركردن بۆ باشتركردن و پەرەپێدانی ژینگەی وەبەرهێنانی سەرەنج ڕاكێش بۆ سەرمایەدارانی ناوخۆو دەرەكی و كێشانی نەخشەی وەبەرهێنانی نوێ و پێدانی ئیمتیازاتی زیاتر بە وەبەرهێنەران لە كارەكانیاندا، ئەویش لە پێناو راكێشانی وەبەرهێنانی دەرەكی و جوڵاندنی ئابوری و خستنبەردەستی زیاتری هەلی كار بۆ گەنجان و خاوەن بروانامە باڵاكان و ئەوانەی لەكار وەستاون.
- كاركردن لەسەر هەموو ئەو تەوەرانەی گەشەیەكی بەرچاوی ئابوری بەدەست دەهێنن، پێدانی رۆڵی بنەڕەتی بە كەرتی تایبەت بۆ ئەوەی ئابوری وڵات چالاك بكاتەوەو چاكسازی تێدا بكات و بیگەیەنێتە ئاستێك روەو ئابوری بازاڕ هەنگاو بنێت و پشتپێبەستنی هاوبەشێتی كەرتی تایبەت بۆ گشتی بەگوێرەی بەرژوەندیە نیشتمانیە باڵاكان و بەوەی بەشدارە لە پشتیوانی و بەهێز كردنی ژێر خانی ئابوری.
- رۆڵی دەوڵەت سنوردار بكرێت بەوەی پاسەوان و رێكخەر و دەستێوەردەرە بۆ دووبارە گەڕانەوەی هاوسەنگی لە ئابوریدا كە توشی تێكچوون هاتوە، ئەویش لە میانی كۆسیستەمی سیاسەتە ئابوریەكان بە شێوەیەكی گشتی.
- كەمكردنەوەی خەرجیی حكومەت بە شێوەیەكی بەرچاو و دەرماڵە داراییە بەردەستەكان بەئاراستەی ژێر خاندا ببرێت؛ بۆ ئەو پرۆژانەی دەبنە مایەی باشكردنی خزمەتگوزاری بنەڕەتی بۆ هاولاتیان، كە خزمەتی كاری كەرتی تایبەت دەكات و تێچووی بەرهەمهێنان كەم دەكاتەوەو توانا ركابەریەكان بەهێز دەكات.
- پشتیوانی كردنی پرۆژە مام ناوەندو بچوكەكان، ئەوانەی رۆڵیان هەیە لە كەمكرنەوەی بێكاری ، سەرەرای پشتیوانی كردنی پرۆژە تەكنەلۆجیەكان و ئاسانكاری بۆ دامەزراوەكانی پارەداركردنی بچووك.
- كاركردن بە شێوەیەكی خێرا لەسەر رێكاری گومركی، لە ێنو چالاككردنەوەی كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵ ئاسانكاری بازرگانی و گەورەكردنی درامەتەكانی دەوڵەت و رێگری كردن لە بە هەدەر دانی ماڵی گشتی.

شەشەم: سەروەری یاسا و پشتیوانی كردنی كۆسیستەمی سەربازی و ئەمنی
- بەسەرپەرشتی و فەرمانی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان وا بكرێت یاسا بسەپێنرێ و ئەدای كارەكان بەهێز بكرێن لە سەقامگیری و دووبارە گەڕانەوەی هەیبەتی دەولەت لەگەڵ لەبەرچاو گرتنی بنەماكانی مافی مرۆڤـ.
- گەشەپێدانی توانكانی كۆسیستەمی سەربازی و ئەمنی و پشتیوانی كردنی دەستەی حەشدی شەعبی و هێزەكانی پێشمەرگە بەوەی بەشێكە لە كۆسیستەمی سەربازی وڵات، ئەمەش بۆ بەهێزكردنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتی و بەردەوام بوون لەبەرپێگرتنی پاشماوەی رێكخستنە تیرۆریستیەكان و توندوتۆڵ كردنی سنورەكان و پاراستنی ئاسایشی عێراق و سەروەریەكەی.
- كاركردن لەسەر ئەوەی چەك تەنها لە دەستی دەولەتدا بێت و هێزە شەڕكەرەكان لە شارەكان بخرێنە دەرەوە و كۆتایی بە رواڵەتی چەكداری بهێنرێ، هەروەها ئاشتی كۆمەڵایەتی و پێكەوە ژیانی هاوبەش لە نێوان تاكەكان لەسەر جیاوازی و جۆراوجۆر بە گوێرەی بنەمای هاوڵاتی بوون.

حەوتەم: پەنابەران 
راستەوخۆ دەستبكرێت بە چارەسەركردنی كێشەی پەنابەران، و بەگوێرەی توانا كاربكرێت بۆ زامن كردنی دۆخێك بۆ ئەوەی دووبارە بگەرێنرێنەوە بۆ شارو گوندەكانیان، و پێداویستیەكانی ژیانێكی شكۆمەندانەیان بۆ دابین بكرێت، سەرەرای خستنەبەردەستی راستەوخۆی ئەو كەل و پەلانەی بۆ ئاوەدانكردنەوە بەدەستن و تیرۆریستەكان وێرانیان كردوە.

هەشتەم : چاودێری كۆمەڵایەتی 
رێكارە پێویستیەكان بگیرێنە بەر بۆ زیاد كردنی لێوەشاوەیی بەرنامەی چاودێری كۆمەڵایەتی لە میانی چاوخشانەوەی بە رێنماییەكانی ئەوانەی پێویستە یارمەتی مانگانەیان پێشكەش بكرێت، تاكو ئەو خێزانانە بگرێـتەوە كە زۆر هەژارن بە گوێرەی پێوانە سنوردارەكان لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە؛ ئەویش دوای ئەوەی سەرژمێریەكی گشتی دەكرێـ بۆ ئەوانەی سود مەند بوونە لە بەرنامەكەی ئێستا، و زیاد كردنی ژمارەی ئەو خێزانانەی پێویستییان هەیە لەسەرجەم عێراقدا.

نۆیەم: چاكسازی ئەدای حكومەت 
چاككردنی ئەدای دامەزاروەكانی دەوڵەت و دوویارە دانانەوەی پەیكەری هەندێكیان، بۆ ئەوە بتوانن ئامانجەكانیان بە شێوەیەكی نمونەیی جێبەجێ بكەن و ئاستی كوالێتی خزمەت بەرز بكەنەوە، سەرەرای بەكارهێنانێكی چالاكی درامەتی مرۆیی و دارایی، و جێبەجێكردنی حكومەتی ئەلیكترۆنی لەسەرجەم ئاستە كارگێریەكاندا، و پەرەدان بە سیستەمی بانكیی.

دەیەم: 
- بە توندی بەرگرتن لە گەندەڵی لەسەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەتدا، و بڕینەوەی ئەوانەی هۆكارن و رادەست كردنیان بە دادگا، سەرەرای پشتیوانی كردنی دەسەڵاتی دادگەری لە جێبەجێكردنی كارەكانیاندا لە روبەروبونەوەی گەندەڵی و تاواندا، و چالاككردنی رۆڵی دامەزراوە چاودێریەكان پشت بەستن بە بنەما پێوانەییەكان بۆ هەلسەنگاندنی ئەدای دامەزراوەیی، كە تیایدا چالاككردنی رۆڵی توانای خۆپارێزی پشتبەستن بە بنەما پێوانەییەكان بۆ پێوانی پێشكەوتن و پەرەسەندن لە ئەدای دامەزراوە حكومیەكان دەستەبەر بكات، و پرۆسەكانی خەرجكردن و چاودێری ناوخۆیی توند بكات لە درامەتی خەرجیی لە بودجەی كارپێكردن و وەبەرهێنان لە دامەزراوەكانی دەولەتدا، و بەدواداچوونی خشتەی پێشكەوتنی رێژەی كارو بەدەستهێنراوەكان لە سەرجەم وەزارەت و پارێزگاكاندا.
- گرنگیدان بە گەشەپێدانی پێویستی بەردەوام؛ لە رێگەی هاندانی دروست كردنی ناوچە ئازادەكان و شارە پیشەسازیەكان، و پارێزگاری كردن لەو سامانە مرۆیی و سروشتیە بكرێت و رێكبخرێن بۆ بەهێزكردنی ئابوری نیشتمانی لەسەر گەشەپێدانی بەردەوام، و كاركردن بۆ زیادكدرتی بەرهەمی كشتوكاڵی و ئاژەڵی ناوخۆیی و پاراستنی لە میانی رێكاری توندەوە تاوەكو ئەو بەرهەمانە پارێزراو بن، سەرەرای بەرز كردنەوەی رێژەی بەشداری كردن لە كەرتی كشتوكاڵی بۆ پشتیوانی كردنی ئابوری نیشتمانی، و فراوانكردنی بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای نوێ و ئیدارەدانێكی نمونەیی بۆ درامەتە ئاویەكان.

یازدەهەم: سیاسەتی دەرەوە 
سیاسەتی دەرەوەی عێراق پشت دەبەستێ بە بنەمای (یەكەمجار عێراق)، و دووركەوتنەوە لە ململانێی هەرێمایەتی و نێو دەوڵەتی كە وا دەكات عێراق ببێتە گۆرەپانی یەكلایكردنەوەی حساباتەكات، هەروەها بەرژەوەندیە باڵاكانی عێراق وێنای ئاراستەكانی ئەو سیاسەتە دیاریدەكەن، سەرەرای ویستی كرانەوە بەسەر سەرجەم وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكەو هەمووكۆمەلگەی نێو دەوڵەتی، بەبێ ئەوەی دەستبەرداری مەرجەكان و داواكاریەكانی پاراستنی سەربەخۆیی و سەروەریەكەی بكرێت، بۆ ئەوەی هاوبەشێكی بنەرەتی و چالاك بێت لە روبەروبونەوەی تیرۆریی جیهانیدا، و فاكتەرێكی ئۆقرەیی بێت لە ناوچەكەدا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش، و لە رێگەی زمانی گفتوگۆو تێگەیشتنی هاوبەشەوە.

دوازدەهەم: پەیوەندی نێوان ناوەندو هەرێم 
دیدگایەكی پۆزەتیڤی بەویژادانانە بگیرێتە بەر بۆ چارەسەركردنی دۆسیە چارەسەرنەركراوەكان لەگەل حكومەتی هەرێمی كوردستان؛ بۆ گەیشتن بە تێگەیشتنی هاوبەش كە جێبەجێكردنی دەستور لەبەرچاو بگرێ و رێزی هاوبەشێتی هەبێ و یەكێتی نیشتمانی بەهێز بكات.
سیازدەهەم: پشتیوانی پارێزگاكان

پشتیوانیكردنی پارێزگاكان و ئیدارەكانیان بۆ ئەوەی بتوانن بە ئەركەكانیان هەلبستن بەرانبەر هاولاتیان، ئەویش لە میانی دابین كردنی بنەمای لامەركەزی ئیداری لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكان و تەواوكردنی پرۆژە تەواو نەكراوەكان زۆركردنی داهاتی ناوخۆ؛ كە لە گەل دەستور و یاسا كارپێكراوەكاندا دژ یەك نەبن.

چواردەهەم: كەرتی پەروەردەو فێركردن
گرنگیدان بە كەرتەكان پەروەرد و فێركردن، لە میانی پشتیوانی كردنی فێربونی پیشەیی و تەقەنی بەگوێرەی پێویستیەكانی بازاڕی كار، و پركردنەوەی كەم و كوڕی لە بنیادی قوتابخانەكان لە رێگەی خێراكردنی پرۆژە تەواو نەكراوەكان و دروستكردنی قوتابخانەی هاوچەرخەوە.

پازدەهەم: بەهێز كردنی رۆڵی ژن
ژن رۆڵی چالاك و كاریگەری خۆی ببینێ لە سەرجەم ئاستەكان (سیاسی، ئابوری، كۆمەلایەتی) و چالاكردنی بەرنامەی جۆرێتی كۆمەڵایەتی و مكوربوون لەسەر هاوبەشی پێكردنی لە بریارەكان و هەلگرتنی بەرپرسیارێتی؛ بەوەی نیوەی كۆمەڵە.

شازدەهەم: بەرنامەی وەزارەتەكان
ئەندامانی جكومەت پایەند بكرێن بەوەی بەرنامە وەزاریەكەیان پێشكەش بكەن لەدوای ٣٠ رۆژ لە وەرگرتنی ئەو پۆستەدا، بۆ ئەوەی بیخاتە روو، گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت، پاشان ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەبارەوە بدات.

وەرگێڕان: حیلمی رەسوڵ رەزا