شارپرێس:
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایدەگەیەنێت، ئەوانەی پرسەیان داناوە و بونەتەھۆی توشبونی خەڵکێکی زۆر به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌گوێره‌ی یاسای سزاکەیان بەندکردنە.
ئامانج ره‌حیم، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "ئەوانەی پرسەیان داناوە بە نابەرپرسیارانە و بێ گوێدانە بڕیارەکانی قەدەغەکردنی پرسە و بونەتە ھۆی توشبونی خەلکێکی زۆر به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرەڕای ماڵوێرانی بۆ خۆیان و خێزان و منداڵ و کەسوکار وھاوشاریەکانیان تاوانێکی گەورەیان ئەنجامداوە کە سزاکەی بەندکردنە، بە گوێرەی دو مادده‌ی یاسایی"
روونیشیكردووه‌ته‌وه "ماددەی 368 ده‌ڵێت: ئەو کەسانەی بە ئەنقەست مەترسی دروستدەکەن لەسەر تەندروستی گشتی و بەهۆیانەوە نەخۆشیەکی مەترسیدار لەسەر ژیانی خەڵك بڵاودەکەنەوە، ئەوا سزا دەدرێن بە بەندکردن بۆ ماوەیەک لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت، بەڵام ئەگەر ببنەهۆی مردنی کەسێک یان لەکارکەوتنی درێژخایانی ھەر بەشێکی جەستەی ئەوا سزاکەی توندتر دەکرێت."
ئامانج ره‌حیم ئەوەشیخستووەتەڕوو "ماددەی 369 ده‌ڵێت: ئەگەر ئەو کردارانە بەئەنقەست نەبێت و ئەنجامدانی ئیھمالی و گوێپێنەدان بێت، ئەوا سزاکەی بەندکردن و غەرامەیە، بەڵام ئەگەر بەهۆی ئەو هەڵەی ئیھمالی و گوێپێنەدانەوە کە مەترسی لەسەر تەندروستی خەڵک دروستکردوە کەسێک بمرێت یان توشی لەکارکەوتنی درێژخایەنی ھەر بەشێکی جەستەی بێت ئەوە حوکمی بکوژ یان ئازاردەری بەھەڵەی بەسەردا دەسەپێندرێت."
ئەوەش دوای ئەوەدێت، به‌هۆ قه‌ره‌باڵغی و پرسه‌دانانه‌وه له‌هه‌ولێر، زیاتر له 20 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و ته‌ندروستی هه‌ولێریش له‌ئاگادارییه‌كدا رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به‌شداری پرسه‌كه‌یان كردووه، پێویسته پشكنین ئه‌نجام بده‌ن.