وەزارەتى تەندروستى توشبوونى سێ کەسى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە چەمچەماڵ راگەیاند

کوردستان

05/04/2020‌ 874 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی رایگه‌یاند، سێ تووشبووی کۆرۆنای لە سنورى پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.

وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، تووشبووه‌كان 3 ئافرەتن و تەمەنیان (20) و (24) و (28) ساڵن، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن.