شارپرێس:
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگهیاند، بەهەوڵ و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی پارێزگاری هەولێر، کۆمپانیایی جیهانی پزیشکی (عالم الطب) لەچەند ڕۆژی داهاتوودا، گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنان و دروستکردنى دەمامک دهكاتهوه.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند، بەهەوڵ و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، کۆمپانیایی جیهانی پزیشکی (عالم الطب) لەچەند ڕۆژی داهاتوودا، گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنان و دروستکردنى دەمامک (ماسک) لە سەرئاستی عێراق و ناوچەکە بە کوالێتی بەرز و ستانداردی جیهانی لە هەولێر دەکاتەوە.
باسی لهوهشكردووه، ئەم کارگەیە لەماوەی مانگێکدا لەتوانایدا هەیە زیاتر لە (10) ملیۆن دەمامک دروستبکات و بەرهەمبهێنێت.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر دهشڵێت، جگە لە دروستکردن و بەرهەمهێنانی دەماک (جل و بەرگ و سێتی نەشتەرگەری دسپۆزەبڵ)ی پزیشکیش دروست دەکات و بە یەکێک لە گەوەرەترین کارگەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە هەژماردەکرێت.