شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرایكرد، "تائێستا چوار نەخۆشخانە لە ھەولێر بۆ چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا دابینكراون".
د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی ھەولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "بەھۆی دانانی دوو پرسە لە گەڕەكێكی ھەولێر كە چەند كەسێك تووشی كۆرۆنا بوون، كۆی گشتی تووشبووان لە ھەولێر بوو بە 138 كەس لەنێویاندا 20 كەس بە تەواوی چاكبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە كرانەوە و ئێستا 118 نەخۆش لەناو نەخۆشخانەكانی ھەولێر ماون".
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكرد، "ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێستادا چووەتە ناو كۆمەڵگەوه، بۆیە پێویستە ھاووڵاتییان خۆیان بپارێزن و لە ماڵەوە بمێننەوە".
له‌باره‌ی باری ته‌ندروستی تووشبووه‌كان له‌هه‌ولێر د. دلۆڤان وتی "هیچكام له‌نه‌خۆشه‌كان پێویستیان بە ئامێری ھەناسەی دەستكرد و چاودێری چڕ نەبووە و باری تەندروستی ھەموویان جێگیرە".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "تائێستا چوار نەخۆشخانە لە ھەولێر بۆ چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا دابینكراون".
ڕ . ج