لەشاری سلێمانییەوە بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق

عیراق

09/04/2020‌ 8601 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق مستەفا كازمی راسپارد بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، كە لایەنە شیعەكان لەسەری رێككەوتوون.

كازمی كێیە؟
مستەفا عەبدوللەتیف مەشتەت ناسراو بەمستەفا كازمی، ساڵی 1967 لەشاری بەغدا لەدایكبووە، لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو دوای دەرچوونی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ئەوانەی پەیوەندییان بە حیزبی دەعوەی ئیسلامییەوە هەیە، عێراقی بەجێهێشت.

دوای پڕۆسەی ئازادی گەڕایەوە عێراق و خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لەیاسادا، كە هاوسەرگیری لەگەڵ كچێكی مەهدی عەلاق، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەریەكە لە نوری مالیكی، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق كردووە.

لەدەسەڵاتی چوارەمەوە بۆ دەسەڵاتی یەكەمی عێراق
بەر لەڕووخانی ڕژێمی بەعس كازمی وەك ڕۆژنامەنووس لەچەندین ڕۆژنامەیەك، كە دیارترینیان ڕۆژنامەی ئەلمۆنیتۆر-ە كاریكردووە.

ساڵی 2000 لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە وەك یەكێك لەباشترین نووسەرە پەنابەرەكان هەڵبژێردراوە، ساڵی 2003 گەڕاوەتەوە عێراق و بۆ ماوەیەك لە شاری سلێمانی ژیاوە.

یەكێكە لەو نووسەرە عێراقییانەی بەردەوام لەبوارەكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسییەت دەنوسێت، لەگەڵ كەنعان مەكیە، بیرمەندی عێراقی "دامەزراوەی یادەوەریی عێراق" بۆ دێكۆمێنتكردنی تاوانەكانی ڕژێمی پێشوو دادەمەزرێنێت.

كازمی لەگەڵ كورد و سوننە لەپەیوەندییەكی باشدایە، لەسەر ئاستی ناوچەكەش لەپەیوەندییەكی بەهێزدایە لەگەڵ ئوردن، سعودییە و ئیمارات.

لەساڵی 2016 كاتێك پۆستی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراقی وەرگرت، كۆمەڵێك چاكسازیی لەدەزگاكەدا كرد، هاوكات بەوتەی چاودێران لەوكاتەوەی كازمی پۆستەكەی وەرگرتووە، دەزگای هەواڵگریی عێراق بەدوورە لە دەستوەردانی دەرەكی.

ر . ج

بەپەلە