چوار حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ تۆمار کران

کوردستان

09/04/2020‌ 412 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى تەندروستی حکومەتى هەرێم رایگەیاند، چوار کەسى تر لەسنورى پارێزگاى سلێمانى کە دانیشتووى چەمچەماڵن تووشى کۆرۆنا بوون.

 

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا، کە سێ پیاو و ئافرەتێکە هەموویان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن و بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.

وەزارەتی تەندروستی ٩ نیسان ٢٠٢٠

س.هـ