شارپرێس:
غالب محه‌مه‌د و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ڕایده‌گه‌یه‌نن، "ئێمه وه‌ك دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هۆی زیاد بونی ململانێی سیاسی نێوان حیزبه به‌شداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، گرنگی گه‌شتنی هاوكاریه‌كان له زوترین كات دا به‌هۆی كۆرۆناوه گرنگه پێداچونه‌وه به شێوازی ناردنی هاوكاریه‌كان بكه‌ن بۆ هه‌رێمی كوردستان".
له‌نامه‌یه‌كدا بۆ وه‌زیرانی پلاندانان و ته‌ندروستی حكومه‌تی عێراق، غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ئه‌ندامی فراكسیۆنی ئاینده له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایانگه‌یاند، "ئێمه وه‌ك دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هۆی زیاد بونی ململانێی سیاسی نێوان حیزبه به‌شداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، وه گرنگی گه‌شتنی هاوكاریه‌كان له زوترین كات دا به‌هۆی كۆرۆناوه گرنگه پێداچونه‌وه به شێوازی ناردنی هاوكاریه‌كان بكه‌ن بۆ هه‌رێمی كوردستان. هه‌ر بۆ زانیاریتان تا ئێستا پارێزگاكانی هه‌رێم له به‌رواری ٢٢ ی شوبات ی ٢٠٢٠ ه‌وه هیچ كام له‌و هاوكاریانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه بۆ هه‌رێم نێردراوه پێنه‌گه‌شتووه له دۆخێكی زۆر خراپدان".
هه‌ردوو په‌رله‌مانتاره‌كه ده‌شڵێن "هه‌روه‌ها له ئێستادا هیچ سیستمێكی چاودێری دارایی له هه‌رێم بونی نیه، ده‌توانرێت به چاودێری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پارێزگاكانی هه‌رێم هاوكاریه‌كان راسته‌وخۆ بۆ پارێزگاكان بنێردرێت".
هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه "سه‌باره‌ت به هاوكاری خێزانه كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان، پێویسته هاوڵاتیانی هه‌رێم راسته‌وخۆ سود مه‌ندبن له‌م هاوكاریه وه‌ك ناوچه‌كانی تری عێراق بێ ئه‌وه‌ی به فلته‌ری حكومه‌تی هه‌رێم دا تێپه‌رێ پێویسته سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وانه‌ی دۆخی داراییان خراپه راسته‌وخۆ ئه‌و هاوكاریه وه‌ربگرن بێ ده‌ستوه‌ردانی حكومه‌تی هه‌رێم".
ڕ . ج