شارپرێس:
ئارێز عەبدوڵڵا وهڵامی راگهیهندراوهكهی مهسرور بارزانی دهداتهوه و رایدهگهیهنێت، ئهوان دەزانن مەسرور بارزانی لە مێژنییە چۆتە سەر کورسی حکومەت، بەڵام "خۆ لە بارودۆخ و دیاردە نا بەجێیەکانی کوردستان بێ ئاگا نییە"، تا پێی وابێ بڕیار و رێنماییەکان بە بێ رەچاوکردنی ھەلومەرجەکان بە سانایی و بێ کۆسپ جێبەجێ دەبن.
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ لهپهیامێكدا ڕایگهیاند، "ھێزی پێشمەرگە بۆی ھەیە لە ھەر شوێنێک جێگیر بکرێ و بڕیار و رێنماییەکانیش تەنیا لە حکومەت وەربگرێ".
ئارێز عەبدوڵڵا، ئهندامی پێشووی سهركردایهتی یهكێتی له وتارێكدا رایگهیاندووه، "بەپێی لۆجیکی حوکمڕانی و یاسا بێت کەس ناتوانێت نکۆڵی لەو راستییە بکات، بەڵام ئایا سەرۆکی حکومەت لە خۆی ناپرسێت بۆچی ئەو لۆجیکە لەبەر چاو ناگیرێ؟، بێگومان دەبێت بەپێی پێویست و لە ژێر فەرمانی حکومەت ھێزەکانی پێشمەرگە، ئاسایش و پۆلیس لە ھەر کوێ پێویست بکا جولەیان پێ بکرێ یان جێگیر بکرێن، بەڵام کامە ھێزی پێشمەرگە؟".
باسی لهوهشكردووه، "ئێمە دەزانین کاک مەسرور بارزانی لە مێژنییە چۆتە سەر کورسی حکومەت، بەڵام خۆ لە بارودۆخ و دیاردە نا بەجێیەکانی کوردستان بێ ئاگا نییە، تا پێی وابێ بڕیار و رێنماییەکان بە بێ رەچاوکردنی ھەلومەرجەکان بە سانایی و بێ کۆسپ جێبەجێ دەبن؟!".
ئارێز عەبدوڵڵا دهشڵێت، " خەڵکی کوردستان چاوی لەوەیە نەک ھەر ئاشتی ھەتا ھەتایی لە کوردستان بەر قەرار بێت، بەڵکو چاویان لەوەیە ھێزەکانیش یەکبخرێنەوە، چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەت بێ و ھێزەکان لە حزب بەدوور و حزبیش لە ھێزەکان خۆی بەدوور بگرێ، بۆ ئەوەی ھێزەکانمان ئەرکیان تەنیا پاراستنی سنورەکان و ئاسایشی ناوەخۆبێ، نەک بەرژەوەندی حزب و دەسەڵاتداران و مەقاشی ململانێ و شەڕێ ناوەخۆ بن".
مهسرور بارزانی له راگهیهندراوهكهیدا باسی لهوهشكردبوو، بۆ رێگریکردن لە سەرپێچییەکان، وەک زۆرێک لە ناوچە سنوورییەکانی دیکە، وەزارەتی پێشمەرگە هێزێکی یەکگرتوو و هاوبەشی بۆ زینی وەرتێ ڕەوانە کرد، بەڵام بەداخەوە لە کاتێکدا چاوەڕوانی پاڵپشتیی هەموو لایەنەکان لە حکومەت بووین، تاقمێکی دیاریکراو بە مەبەست و بە نەفەسی حیزبیانە، هێزی حیزبییان بەرامبەر بە هێزی حکومەت جووڵاند و بە ئاشکرا دژی حکومەت وەستانەوە".
بهڵام ئارێز عهبدوڵا دهڵێت، "یهكێتییهكان بە گومانن، چونکە، ھیچ ئەفسەر و پلەدارێکی لای سلێمانی بۆی نییە خۆی بگوازێـتەوە ھەولێر، یان دھۆک، "ئەگەر فۆرمێکی زەرد پڕ نەکاتەوە، دەیان بەڵگەمان لەبەر دەستن،".
رونیشیكردووهتهوه، خەڵک دڵەراوکێی ھەیە، چونکە، دەترسن جارێکی تر زینی وەرتێ و بناری قەندیل ببێتەوە مەیدانی شەڕێکی تری نێوان تورکیا و پەکەکە، "یەکێتیش نا ھەقی نییە بەگومان بێ، چونکە ھێزەکانی سەر بە وەزارەت (تێکەڵەکان) بۆیان نییە لە زۆر ناوچەی ھەولێر و دھۆک جێگیر بکرێن!".