لەگەڵ پێدانی پێداویستی و خواردن، ڕێنمایی تەندروستی و یاسایی دەدرێت بە کەئەندامان

کوردستان

18/04/2020‌ 287 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەکێتی کەمئەندامان بۆ هاوکاری کردنی کەمئەندامان پێداویستی خۆراک دەگەیەنێتە ماڵی کەمئەندامان، لەگەڵ ئەوەشدا فۆڕمێک دەدرێت بە کەمئەندامەکە تیایدا شێوازی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری یاسایی ڕونکراوەتەوە.

پێش بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕێکخراوی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان پڕۆژەیەکی هەبوو کە دابینکردنی پارێزەربوو بۆ کەمئەندامان لە ڕێگەی بەرنامەی "ددپەروەری گشتی" بەمەبەستی ڕایکردن و جێبەجێ کردنی کاروباری فەرمانگەکان و دادگاکان بە بێ بەرامبەر لەڕێگەی پارێزەری تایبەت بەڕێکخراوەکەوە.

بەلام لەئێستادا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مانەوە لە ماڵەوە کاری ڕاوێژی یاسایی بەردەوامە و کەمئەندامان دەتوانن لەڕێگەی هێڵی گەرمی ۰۷۷۰۱٤۸٦۳۸۷ یان ۰۷۷۰۱۳۹٤٦۰٥ پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری و ڕاوێژی یاسایی بێ بەرامبەر.

مه‌هدی محه‌مه‌د، بەرپرسی پرۆژەکانی ڕێکخراو ڕایگەیاند، "لەپێناو بەردەوامی خزمەتکردنی کەمئەندامان و پاراستنی تەندروستیان، هەوڵی دابینکردنی پێداویستیەکانی کەمئەندامان دەدەین لەڕوی هۆیەکانی بژێوی و خۆپاراستنی تەندروستی و یاسایی".

باسی له‌وه‌شكرد، پێشتریش ۲۰۰ هەزار ڕێنمایی خۆپارێزی لە ڤایروسی کۆرۆنا دابەشکراوە لەشارەکانی هەولێر و سلێمانی.