مه‌سرور بارزانی: ستایشی كرێكاران ده‌كه‌م كه‌ بەرگەی دۆخی سەختی ئابوورییان گرتووە

کوردستان

01/05/2020‌ 421 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ستایشی ئەرك و ماندووبوونی كرێكارانی كوردستان ده‌كات کە هەمیشە بەرگەی دۆخی سەختی ئابوورییان  گرتووە و بەردەوامیشن لە خزمەتكردنی وڵاتەكەیان.

له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی رۆژی كرێكاران، مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: "بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران، پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەم، ستایشی ئەرك و ماندووبوونی كرێكارانی كوردستان دەكەم کە هەمیشە بەرگەی دۆخی سەختی ئابوورییان  گرتووە و بەردەوامیشن لە خزمەتكردنی وڵاتەكەیان".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: هەروەها  سوپاسی پابەندبوونیان دەکەین بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، بەو هیوایەی لە ئایندەیەکی نزیکدا ژیانی رۆژانە ئاسایی ببێتەوە. 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌شڵێت: "لەم بۆنەیەدا، پشتگیریی خۆمان بۆ ماف و تێكۆشانی كرێكاران بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری و باشترکردنی دۆخی گوزەرانیان دووپات دەکەینەوە".