شارپرێس:
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت" لامه‌ركه‌زیه‌ت سلێمانی وه‌ک چه‌ند ساڵ پێشتر لێده‌كات و ده‌بێته پاشا گه‌ردانی، ئه‌و جاره چه‌ند گروپێک نابن یه‌کێک له‌هه‌ڵه‌بجه‌و گروپێک له‌بیاره‌و ئیداره‌یه‌کیش له‌سلێمانی حوکم بکات، ئه‌و جاره حوکمی گروپی کۆڵان‌و گوند‌و شار‌و قه‌زاو گه‌ڕه‌کیش دروستده‌بێ، پاشان (حسن پلایزێک) دێ‌و ھەموی ڕێکدەخات".
ئومێد خۆشناو له‌نوسینێكدا ده‌ڵێت "ئه‌و ده‌نگانه‌ی داوای لامه‌رکه‌زیه‌تی سلێمانی ده‌که‌ن، پرسیاریان له‌خۆیان کردوه، ئه‌و لامه‌رکه‌زیه‌ته، مه‌گه‌ر ته‌واو ته‌سلیمکردنی سلێمانی بەعێراق نه‌بێ، به چ جۆرێک‌و شێوازێک چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی سلێمانی ده‌کات؟".
هه‌ر له‌و نوسینه‌دا ئومێد خۆشناو ده‌ڵێت، ئه‌و لامه‌رکه‌زیەی بۆ سلێمانی داوا ده‌کرێ، ته‌نها دو ڕێگا له‌به‌رده‌م ئاینده‌ی سلێمانی ده‌بێ:
- سلێمانی ده‌بێته شارێکی هاوشێوه‌ی که‌رکوکی ئێستا‌و به‌که‌مێک جیاوازی ئه‌ویش تا چه‌ند مانگێک‌و پاشان خراپتریش له‌که‌رکوک!
- ڕێگه‌ی دووه‌م، سلێمانی وه‌ک چه‌ند ساڵ پێشتری لێدێ‌و ده‌بێته پاشا گه‌ردانی، ئه‌و جاره چه‌ند گروپێک نابن یه‌کێک له‌هه‌ڵه‌بجه‌و گروپێک له‌بیاره‌و ئیداره‌یه‌کیش له‌سلێمانی حوکم بکات، ئه‌و جاره حوکمی گروپی کۆڵان‌و گوند‌و شار‌و قه‌زاو گه‌ڕه‌کیش دروستده‌بێ، پاشان (حسن پلایزێک) دێ‌و ھەموی ڕێکدەخات.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی باس له‌وه‌شده‌كات "ھیچ شەرمی ناوێ ئەوانەی داوای لامەرکەزیەت دەکەن، با ڕون‌و ڕەوان داوای فیدڕاڵیەتی پارێزگاکان بکەن کە ھەر ئەوەش مەبەستە سەرەکیەکەیە".
ڕ . ج