سەرۆکی حکومەتى هەرێم سکاڵا لەسەر سۆران عومەر تۆمار دەکات

کوردستان

03/05/2020‌ 1466 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەسەر ئەوەی وتومە سەرۆکی حکومەت کۆمپانیاو بانکی ھەیە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سكاڵای لەسەر تۆماركردووە و پەرلەمانیش دەیەوێت پارێزبەندی لەسەر هەڵگرن. 

سۆران عومەر، لەهەژماری خۆی لەفەیسبووك نوسیوویەتی،" لەسەر ئەوەی وتومە سەرۆکی حکومەت کۆمپانیاو بانکی ھەیە! لەکاتی قەدەغەی ھاتوچۆداو نەبوونی ھیچ دەوامێک، لە شەودا سەرۆکی حکومەت نوێنەری یاسایی ئەنجومەنی وەزیران دەنێرێ سکاڵا لەسەر بەندە تۆمار دەکەن، گوایە تۆمەتی ناڕەوا خراوەتەپاڵیان!! جگە لەوەی ھەمان کات داواکاری گشتیان ڕاسپاردوە بۆ ھەمان مەبەست!".


ئاماژەی بەوەشداوە،" لەژێر فشاریشدا دەیانەوێ بەم نزیکانە لەکۆبونەوەیەکی پەرلەماندا پارێزبەندی لەسەر بەندە ھەڵگرن!".

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە" ئەمە ھەنگاوێکی نوێیە لەحوکمڕانی ھەرێم! پەرلەمانێک کەتائێستە نەیتوانیوە وەزیرێک بانگێشت بکات بۆ میوانداری لەسەر دۆخی موچەو گوزەرانی خەڵک بەڵام لەسەر سکاڵای سەرۆکی حکومەت دەیەوێ پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارێکی ھەڵگرێ بۆ دادگایی کردنی!".

دەشڵێت" تائێستە دزو جەردە پارێزراوەو بەبێ پارێزبەندی دەسوڕێتەوە بەڵام ئەووی باسیان بکات پاەێزبەندی لەسەر ھەڵدەگرن بۆ ئەوەی دادگایی بکەن ! چی مەھزەلەیەکە!

لەبەشێكی دیكەی نوسینەكەی سۆران عومەر هاتووە،" سوپاس بۆ ھەڵوێستی سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو نەووی نوێ، سوپاس بۆ ھەوڵەکانی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ و ئەندامانی فراکسیۆنی کۆمەڵ، لێگەڕێن با ئەم ئەزمونەش پەیڕەو بکەن!

"پێیان وایە بەمە دەنگی ناڕازی لەپەرلەمان دەترسێنن تا ھەرکەس ڕووی ڕاستەقینەی ئاشکراکردن بڵێن پارێزبەندیت لەسەر ھەڵدەگرین!" سۆران عومەر وای نوسیوە

لەكۆتایی نوسینەكەشی جەختی لەوەكردووەتەوە" تاکو خودا ڕۆح لە جەستەمدا بھێڵێ دژی زوڵم و نادادیم، دژی دزو ستەمکارم لەھەر جێیەک بم لەپەرلەمان بم یان لەشەقام!

بەپەلە