شارپرێس:
لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه چه‌ند پرسێكی گرنگی تایبه‌ت به‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم تاووتوێ كرد، له‌ناویاندا سوتاندنی زەوییە کشتوکاڵییەکان له‌ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی بارودۆخى ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم و پرسى سووتاندنی ده‌غل و دانی جووتیارانی ئه‌و ناوچانه، به‌سه‌رپه‌رشتیی جوان یونس رۆژبه‌یانی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئامادەبوونی زۆربەی ئەندامانى و راوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخى ناهەمواری ناوچە کوردستانییەکانى ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ى هه‌رێم و سەرهەڵدانه‌وه‌ی جموجۆڵى چەکدارانی داعش و پرسی سووتاندنی دەغڵ و دانی جووتیارانى ئه‌و ناوچانه تاووتوێ كرا کەڕۆژبەڕۆژ دۆخەکە بەرەو ئاقارێکی زۆر خراپ دەڕوات.
له‌وباره‌یه‌وه لیژنه‌كه وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و كرده‌وه قێزه‌ونانه، به‌پێویستی زانی بەزووترین کات ڕێگری له‌مجۆره كارانه بکرێت، هه‌روه‌ها داواشی كرد دانیشتنێکی تایبه‌تى پەرلەمانی بۆ ساز بکرێت بە بەشداریی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم بۆ گەیشتن بەچارەسەرێکى گونجاو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بەپێی ماددەی 66ی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانى كوردستان بڕگەی یەکەم لیژنه‌كه نوسراوێکیان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.