گومانەكان دەربارەی نیازی چین بۆ سەركردایەتی كردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

مەلەفی تایبەت

14/05/2020‌ 1170 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری " فزغلیاد" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی ئەوەی دەێڵێن سەبارەت بە هەوڵەكانی وڵاتی چین تا پێگەی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێتەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، لە هەرپایەیەك لە پایەكانی جیهاندا چین پێداویستییەكانی خۆی وەردەگرێت و تەنیا بۆ خۆی بەكاری دەهێنێت، هەرچی ئەو قسانەشە دەربارەی ئەوەی سەركردایەتی ناوچەكە بكات، ئەمە تەنیا قسەیەكی خەیاڵاوی و بەتاڵە.

 ئەم بابەتە زیاتر لە سروشتی وڵاتە رۆژئاواییەكانە، ئەم قسەیەش قسەی رۆژهەڵاتناس "یفگینی ساتانوفسكی" یە، دەربارەی سەركردایەتی چین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

هەروەها نووسەری وتاری لۆمۆند، ئەوەی هێناوەتەوە یاد، پەكین گۆتاری دوژمنكارانە دژی دیموكراتیەتی رۆژئاوا ئاراستە دەكات و بەوە تۆمەتباریان دەكات، كە توانای ئەوەیان نیە رەفتار لەگەڵ قەیرانی ڤایرۆسەكەدا بكەن و بەهۆی ئەم باكگراوندەشەوە چین هاوكاریەكانی لەگەڵ ئیسرائیلدا توندو تۆڵ دەكات.

لەو بارەیەوە رۆژهەلاتناسی ناوبراو دەڵێت: ئیسرائیل وڵاتێكی خاوەن ئابووری باشەو پێگەیەكی جیوسیاسی زۆر گرنگی هەیە و هاوكاری كردن لەگەڵیدا زۆر لە جێگەی خۆیدایە. 

ئەو دەشڵێت: پێش ئەوە بە رێككەوت نەبووە، كە ئەمریكییەكان هەموو شتێكیان كردووە بۆ ئەوەی چینییەكان لەوانە نەبن، كە بەندەرە سەرەكییەكانی ئیسرائیل بەكار دەهێنن و رێگە بە كۆمپانیاكانی چین نەدرێت بەشداربن لە ژێرخانی ئیسرائیل بە هیچ شێوەیەك، بەڵام چین كاری بریتی نەبووە لە رۆڵ گێڕانی دروست كردنی ئاشتی لە ململانێی فەلەستین و ئیسرائیلدا.

هەرچی راگری كۆلیژی لێكۆڵینەوەی رۆژهەڵاتییە لە قوتابخانەی باڵا بۆ ئابوری "ئەلێكسی ماسلۆف" وای دەبینێت بە شێوەیەكی جدی چین گرنگی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادیكردووە لەم ساڵانەی دواییدا، بۆ نموونە دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە دووبارە رێكبخاتەوە.

ئەوەی بەتایبەتی بەلای چینەوە گرنگە، پارێزگاری كردنە لەسەر نرخی نزمی نەوت بۆ دووبارە بنیادنانەوەی ئابوورییەكەی لە نزیكترین كاتدا، لە كاتێكدا بۆ ئەمریكا گرنگە ئاستی نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتەوە ٤٠ دۆلار.

ئەوەی پەیوەندی لە رۆڵی مۆسكۆوە هەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە دیدگای سەربازی و سیاسییەوە، ئەوا زیاترە لە رۆڵی پەكین، ئەمەش دۆخەكەیە لە سەرجەم شوێنەكانی جیهان، ماسلۆف بەوە كۆتایی پێ دێنێت، بەڵام لە رووی باشترینەوە لە نێوان روسیا و چین، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەك پێشتر ئەمریكا هەڵدەبژێرێ.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا