نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی زیاتر تۆمار دەكات

ئابوری

21/05/2020‌ 3147 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی زیاتری تۆماركرد، ئەوەش بەكاریگەری كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 33 سەنت بەرێژەی 0.9% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 36.08 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 20 سەنت بەرێژەی 0.6% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 33.69 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوە تۆمار دەكات‌و بەرزبوونەوەكەشی پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی هەیە.

هـ ـ ح