لاهور شێخ جەنگی و سەرپەرشتیاری یەكە تایبەتەكانی هێزی هاوپەیمانان كۆبوونەوە

کوردستان

21/05/2020‌ 686 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوسەرۆكی یەكێتی و سەرپەرشتیاری یەكە تایبەتەكانی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا كۆبوونەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش لەكۆبوونەوەكەدا پرسی بارودخۆی عێراق و سوریا تاوتوێكران. 

ئاماژە بەوەشدراوە، لەبارەی بارودۆخی عێراق و سوریا لە ڕووی ئەمنییەوە، لاهور شێخ جەنگی و ژەنەراڵ ئێریك هیڵ هاوڕابوون لەسەر ئەوەی داعش هێشتا مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر ناوچەكە. بە تایبەت كە توانیوویەتی سود لە كاریگەرییەكانی قەیرانی دارایی و كۆرۆنا وەربگرێت بۆ ڕێكخستنەوەی شانە تیرۆریستییەكانی.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە هاتووە، لای خۆشییەوە ژەنەراڵ هیڵ، باسی لەوەكردووە دەزگای دژە تیرۆر لە ڕووبەڕووبوونەوەی گروپە تیرۆریستییەكاندا ڕۆڵێكی كاریگەر و باڵایان هەبووە. 

ناوبراو جەختی لەوەشكردووەتەوە، هێزی هاوپەیمانان ئامادەن بۆ هەموو چالاكییەكی هاوبەش و هەمیشە پاڵپشتییان دەكەن بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی زیاتر بۆ عێراق و ناوچەكە.