شارپرێس:
ده‌سه‌ڵاتدارانی قه‌ته‌ر 15 ملیار دۆلاریان به‌خشیوه‌ته توركیا، تاوه‌كو دراوی لیره له هه‌ره‌سهێنان ده‌رباز بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ڕازیكردنی توركیا و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه، بڕه پاره‌كه‌ش بۆ پشكدارییه له پاره‌داركردنی جه‌نگی سوریا و لیبیا كه سوپای توركی تێیه‌وه‌گلاوه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئابووری توركیا وه‌ك ئابووری وڵاتانی جیهان به‌ده‌ست په‌تای كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو بانقی مه‌ركه‌زی توركی ڕایگه‌یاند كه قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی دراو له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر سێبه‌رابه‌ر زیادی كردووه، مه‌به‌سته‌كه‌ش ده‌ستكه‌وتنی پاره‌ی نه‌ختینه‌ی بیانییه بۆ پشتیوانیكردن له سه‌قامگیری نرخی لیره‌ی توركی كه پێشتر نرخه‌كه‌ی زۆردابه‌زیووه.
ئه‌نقه‌ر كۆششی ئه‌وه ده‌كات پاره‌یه‌كی باشی له قه‌ته‌ر ده‌ستكه‌وێت، بۆ به‌رگرتن له هه‌ره‌سهێنانی دراوه‌كه‌ی، چاودێران ده‌ڵێن ئابووری توركیا پێویستی به ده‌یه‌ها ملیار دۆلار هه‌یه، بانقی مه‌ركه‌زی توركیش ڕایگه‌یاند كه ئاڵوگۆڕی دراو له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پشكداری له سه‌قامگیری دارایی و بازرگانی توركیا ده‌كات.
چاودێرانی كاروباری قه‌ته‌ر پێیان وایه كه ده‌وحه ناچار بووه ئه‌و پاره‌یه وه‌ك سه‌رانه (الایتاوه) بداته توركیا ، چونكه له ئانوساتی ته‌نگژه‌یان له‌گه‌ڵ كه‌نداوییه‌كاندا، ئه‌نقه‌ره ئه‌و په‌یامه‌ی دایه ده‌وحه كه ده‌یانپارێزن.
توركیا فشاری زیاتر كردۆته سه‌ر قه‌ته‌ر تاوه‌كو پشكداری زیاتر بكات له پڕكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی جه‌نگی لیبیا كه قه‌ته‌رییه‌كان و هاوپه‌یمانه ئیسلامییه‌كانی تێیه‌وه‌گلاون و له ناوچه‌كه‌دا گره‌وی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، توركیا سود له‌و هه‌نگاوه‌ی قه‌ته‌ر وه‌رده‌گرێت بۆ سوككردنی قه‌باری ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی لێی ده‌گیرێت به هۆی سه‌ركێشییه سه‌ربازییه‌كانی له ده‌ره‌وه، به‌وه‌ی وای نیشانی كۆمه‌ڵگای توركی ده‌دات كه ئه‌وه هه‌ر توركیا نییه خه‌رجی جه‌نگ ده‌دات، به‌ڵكو هه‌ر كات بیانه‌وێت قه‌ته‌ر‌یش ئاماده‌ی پڕكردنه‌وه‌ی خه‌رجی جه‌نگه‌كه‌یه.
قه‌ته‌رییه‌كانیش پێیان وایه ئه‌ردۆغان كه كۆششی سه‌پاندنی ئه‌جێنداكانی ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ی توركیا، تاكه كه‌سه بتوانێت ئه‌وه‌یان بۆ به‌دیبێنێت كه خۆیان نه‌یانتوانی به پاره و چه‌ك به‌ده‌ستی بێنن له ڕێگه‌ی به‌گه‌ڕخستنی تۆڕی ئیخوانه‌كان و لق و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی پێ بشێوێنن هه‌روه‌ك له سوریا و لیبیا كردیان، قه‌ته‌ر ویستی له‌و ڕێگه‌یه‌وه شوێنپێیه‌ك بۆخۆی مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام شكستی خوارد.
له‌و كاته‌دا كه ده‌وحه له ته‌نگه‌تاوی دابوو، سه‌رۆكی توركیا پشتی قه‌ته‌ری گرت، بۆیه ئیدی له‌مه‌ودوا هه‌ر كاتێك پێویست بووبێت قه‌ته‌ر توركیای پاره‌دار كردووه، تاوه‌كو دراوه‌كه‌ی شكستنه‌هێنێت، به تایبه‌تیش كاتێك توركیا هێرشی كرده‌سه‌ر كورده‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و به‌مه‌ش كه‌وته ته‌نگژه‌یه‌كی قوڵه‌وه له‌گه‌ڵ واشنتۆن، دۆنالد تڕه‌مپ- یش هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای ئابووری كرد دژ به توركیا.
ئه‌و ده‌ست و دڵفرراوانییه‌ی قه‌ته‌ر به‌رامبه‌ر توركیا سودی زۆری بۆ ئابووری توركیا هه‌بوو، ده‌وحه بازاره‌كانی به ڕووی كاڵا و كۆمپانیا توركیه‌كاندا كردنه‌وه، له ساڵی 2018 به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به ئه‌نقه‌رهدا كه 15 ملیار دۆلار وه‌ك وه‌به‌رهێنانی ڕاسته‌وخۆ بخاته خزمه‌ت ئابووری توركیاوه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش به‌س نییه بۆ دڵنه‌وایی توركه‌كان، چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانی قه‌ته‌ر به حه‌وسه‌له (مزاجی) سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و جێگه‌ی باوه‌ڕی تاهه‌تایه نین.
دیاره ئه‌و 15 ملیارە دۆلاره‌ی ئێستای قه‌ته‌ر، بڕه‌پاره‌یه‌كی كه‌م نییه، چونكه له ئێستادا پاره خۆشه‌ویسته له‌سه‌ر دڵان، به تایبه‌تیش دوای ده‌ركه‌وتنی په‌تای كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی دونیا وه به تایبه‌تیش ده‌وڵه‌تانی نه‌وتی كه قه‌ته‌ر یه‌كێكه له‌وانه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی قه‌ته‌ر خۆشی تووشی ته‌نگژه بووه و پشت به‌ملاولا ده‌به‌ستێت بۆ ده‌ربازبوون له ته‌نگژه جۆراوجۆره‌كانی.
سه‌رچاوه : عه‌ره‌ب
وه‌رگێران : لوقمان حاجی قادر