زیاتر لە 500 كارمەندی نەتەوەیەكگرتووەكان تووشی كۆرۆنابوونە

کوردستان

22/05/2020‌ 320 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
بەرپرسێكی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكرایدەكات، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 500 کارمەندی  رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان توشی کۆرۆنا بون.

لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ هەینی تاتیانا فالوفایا، بەرپرسی نوسینگەی جنێفی رێکخراوی  نەتەوە یەکگرتوەکان ئاشكرایكردووە، تائێستا زیاتر لە 500 کارمەندی رێکخراوەکەیان توشی کۆرۆنا بون.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەسەرتاسەری جیهاندا زیاتر لە 500 کارمەندیان توشی کۆرۆنا بون و تەنها لەناو جنێف 50 کارمەند توشبون.

ئەو بەرپرسەی نەتەوەیەكگرتووەكان جەختی لەوەشكردەوە، هەمو رێکارێکی پێویستیان بۆ پاراستنی کارمەندانی رێکخراوەکەیان گرتۆتەبەر.