شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوو كەسی دیكە لەدهۆك توشی كۆرۆنا بوون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانکران، دوو پیاو یەکێکیان تەمەن 28 ساڵ پیشەی پاسەوان دانیشتووی قەزای ئاکرێ و دووەمیان تەمەن 58 ساڵ پیشەی شوفێرە و دانیشتووی شاری هەولێرە. هەردووکیان لە شاری بغداد گەڕاونه‌ته‌وە.
وەزارەتی تەندروستی
22 ئایار 2020