بەرشەلۆنە دەیەوێت كۆنتینیۆ بفرۆشێت

وەرزش

23/05/2020‌ 213 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن، كە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت فلیپی كۆنتینیۆی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەكەی بفرۆشێت.

سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوەش دەكەن، كە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو كۆنتینیۆ بفرۆشێت، كە ئێستا بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی بایەرن میونیخی ئەڵمانی دەكات.

كۆنتینیۆ تەمەنی 27 ساڵەو دوو وەرزە یاری بۆ یانەی بایەرن دەكات، كە بەهۆی ئاستە خراپەكەی یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت ئەو یاریزانە بفرۆشێت.

سەرچاوەكان ئاشكراشیانكردووە، كە یانەی بەرشەلۆنە نرخی ئەو یاریزانەی بە 80 بۆ 90 ملیۆن یۆرۆ دەستنیشان كردووەو هەر یانەیەك ئەو نرخە بدات یانە كەتەلۆنییەكە ئامادەیە بۆ دەستبەرداربوونی.

هـ ـ ح