باشترین چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا

تەندروستی

23/05/2020‌ 671 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایەكی ئەمریكی دەڵێت: نابێت وڵاتەكان بەبیانووی دروستكردنی ڤاكسینەوە، ڕێكارەكان لەسەر هاووڵاتییان سوك بكەنەوە.

ویلیام هیسلتاین، شارەزا و توێژەر لە بواری شێرپەنجە و ئایدز، دەشڵێت: باشترین ڕێگە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنادا، زاڵبوون بەسەر ڤایرۆسەكە و پابەندبوونە بەڕێنماییەكان و مانەوەیە لە ماڵەوە.

زانا بەناوبانگەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو ڤاكسینانەی پێشتر دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستكران، شكستیان هێنا لەوەی پەردەی لوت بپارێزن بۆ ئەوەی ڤایرۆسەكە نەچێتە نێو جەستەی مرۆڤەوە.

توێژەرەكە وتیشی: دەتوانرێت ڤایرۆسی كۆرۆنا لەڕێگەی دیاریكردنی نەخۆشییەكە و كەرەنتینەكردنی نەخۆشەكان كۆنتڕۆڵ بكرێت بەبێ بەكارهێنانی هیچ چارەسەر و ڤاكسینێك.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ